ئازا پرێس
ئەمڕۆ شەممە ١٩ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق راپۆرتێکی لە بارەی دەنگدانی تایبەت بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: دوێنێ ٢١٥هەزار و ٩٦٠ دەنگدەر تۆمار كراون، ٢٠٨ هەزار و ٥٢١ كەس كە دەكاتە %٩٧بەشدارییان لە پرۆسەكەدا كردووە.
باسی لەوەشکردووە، ١٦٥ بنكە و ٧٤٩ وێستگەی دەنگدان بۆ دەنگدانی تایبەت هەبوو، لە كۆی گشتیی ٢٠٣ هەزار و ٧٧٣ دەنگدەریان پیاو و چوار هەزار و ٧٤٨ دەنگدەریان ژن بوون.
لەبارەی ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی خوێندەوار و نەخوێندەوار، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان رایگەیاندووە: ١٨٩ هەزار و ٨٥٧ دەنگدەری خوێندەوار و ١٨ هەزار و ٦٦٤ دەنگدەری نەخوێندەوار هەبوون.
لە راپۆرتەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، کە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بە چاودێریی هەزار و ٩٢٦ چاو‌دێر لە بنكەكانی دەنگدان بەڕێوەچووە، هەروەها سێ هەزار و ٧٥٠ نوێنەری قەوارە سیاسییەكان لە بنكەكانی دەنگدان ئامادە بوون.
لەبارەی كێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر کۆمسیۆن ئەوەی ئاشکرا کردووە: ٢٠٥ هەزار و ٦٢٠ دەنگدەر پەنجەمۆریان تۆمار كراوە، ژمارەی حاڵەتەكانی دەرنەچووی پەنجەمۆریش گەیشتووەتە دوو هەزار و ٩٠١ حاڵەت.
به‌پێی ئه‌نجامی به‌رایی ده‌نگدانی تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنی خولی شەشەمی په‌رله‌مانی هەرێمی كوردستان، پارتی یه‌كه‌مه و یه‌كێتی دووه‌مه و نه‌وه‌ی نوێ سێیه‌مه. رێژەیەکی زۆریش دەنگی پووچەڵ هەیە.
کۆی ده‌نگی لایه‌نه‌كان لە هەر چوار بازنەکەی هەرێم به‌مشێوەیه‌یه:
– پارتی ٦٥ هه‌زار ده‌نگ
– یه‌كێتی ٣٩ هه‌زار و ٨٢٣ ده‌نگ
– جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ٩ هه‌زار و ٢٢ ده‌نگ
– یه‌كگرتوو دوو هه‌زار و ٣٨٤ ده‌نگ
-رەوتی هەڵوێست دوو هەزار و ٣٧ دەنگ
-کۆمەڵی دادگەری هەزار و ٩٧٩ دەنگ
– به‌ره‌ی گه‌ل هه‌زار و ٨٦٩ ده‌نگ
بزووتنەوەی گۆڕان ٤٠٥ دەنگ
– دەنگی پووچه‌ڵ زیاتر له ٣٠ هه‌زار ده‌نگ
لە کاتژمێر (٧:٠٠)ی بەیانی دوێنێ هەینی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد و لە کاتژمێر (٦:٠٠)ی ئێوارەش دەرگای ناوەندەكانی دەنگدان داخران و كۆمسیۆنیش ماوەكەی درێژنەكردەوە.
ئەوەی مایەی سەرنجە تائێستا ئەوەی بینراوە لە دەنگدانی تایبەت بەو ئاستە دەنگی پووچەڵە نەبینراوە، ئەمەش خوێندنەوەی زۆر هەڵدەگرێ.
هەروەها بڕیارە سبەینێ یەکشەممە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ دەنگدانی گشتی بەڕێوەبچێت و کۆتایی بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دێت.