ئازا پرێس
بەگوێرەی هەواڵێک کە رۆژنامەنوس و چاودێری سیاسی نیاز حامد بڵاویکردۆتەوە دڵێت؛
سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو پێیراگەیاندم زیاتر لە٢٥٠ هەزار دەنگ پارتی بە ئیتفاق لەگەل کۆمسیۆن تەزویری کردووە.
بەتایبەت ئاماژە بەوە دەکات کە پارتی لە ژێر دەسەڵاتی خۆی بەهاوکاری تورکیا فرتوفێڵی کردبێ بۆیە دەڵێت؛ هەموو لایەنەکانی دەرەوەی پارتی گەرەکە دان بە دەرئەنجامەکانی بازنەی دهۆک و هەولێر بەتایبەتی دەڤەری سۆران و مێرگەسور و بارزان ، نەنێن و رەتی بکەنەوە، سەر لە نوێ هەڵبژاردنی تێدا بکرێتەوە ئەمجارە بە رێوشوێنی تازە و کۆمیتەیەکی نوێی کۆمسیۆن.
لەکۆتایدا دەڵێت؛ پێش ئەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن تەواو بێت بە ٣ سەعات ئەو هۆشدارییەم بڵاوکردەوە کە پارتی بە پشتیوانی دەزگای جاسوسی میت خەریکی کردەیەکی گەورەی تەزویرن.
جێگەی ئاماژەیە چاودێران دەڵێن، چوونی نێچیروان بارزانی لە ١٦-١٠-٢٠٢٤ بۆ تورکیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ دەزگای میت، گومانی خستۆتە سەر بەدەستخستنی ئەو ئەنجامانی پارتی، چونکە دەگوترێ ئەگەر پارتی ئەو هەموو دەنگەی هەبوو ئەی بۆچی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەترسا؟؟؟