ئازا پرێس
محەمەد فەتحوڵڵا گولەن، زانا و بانگخوازێکی ئیسلامیە، لەسەر رێبازی سەعیدی نەورسی کە بە بەدیع و زمان دەناسرێت، ڕێبەری بزووتنەوەی خزمەتە و تاوانبار دەکرێت بە بەشداری کردن لە کودەتاکەی ساڵی ٢٠١٦ی تورکیا. لە تەمەنی ٨٣ ساڵی لە ویلایەتی پەسلڤانیای ئەمریکا دوێنێ ٢٠-١٠-٢٠٢٤ بە نەخۆشی مرد.
گولەن بزووتنەوەیەکی بەهێزی ٦ ملیۆن کەسی و خۆبەخشی لەسەر بنەمای زهنییەتی ئیسلامی سونی تورکی رەگەزپەرست و دوژمنی گەلی کورد و گەلانی تری تورکیا، لە تورکیا و لە سەرانسەری جیهان دامەزراند، کە قوتابخانەکانی ئەشق و جیهان و سەڵاحەدین بەشێکن لە پرۆژەکانی گولەنیەکان. گولەن لەگەڵ هاتنە دەسەڵاتی ئەکەپە لەگەڵ خوێندکارەکەی ئەردۆغان بووە هاوبەشی دەسەڵات، بەڵام لە دوای ٢٠١٤ ناکۆکیان لەسەر دەسەڵات و رەوتی بەڕێوەچوونی سیاسی لەتورکیا لەنێوان هێڵی ناتۆ و هێڵی رۆژهەڵات جیاوازی دروست بوو. دەگوترێ گولەن بەهاوکاری ئەمریکا و فەرەنسا کودەتایەکی سەربازی لە ١٥-٧-٢٠١٦ ئەنجامدا، بەڵام بەهۆی کودەتا سەرنەکەوتووەکەی ساڵی ٢٠١٦ی تورکیا، سەرجەم قوتابخانە و دامەزراوەکان و قەوارەکەی لە تورکیا لەلایەن حکومەتەوە داخران و وەک تیرۆریست بەناوی فەتۆ بەناوکران.
جێگەی ئاماژەیە هەرچەندە ف.گولەن لەکوردستان لە ئەرزڕۆم لەدایکبوو و سەرسامبوو بە بیروبۆچوونەکانی سەعیدی کوردی، بەڵام هەموو ئاین و پەیامەکانی لەدژی لەناوبردن و سڕینەوەی گەلی کورد و بزووتنەوە شۆڕشگێڕیەکەی سەرف دەکرد.
هێشتا دیار نییە ئایا تەرمی گولەن دەگەڕێنەوە بۆ زێدی لەدایکبوونی، یان وەک خۆی وەسیەتی کردووە لە شوێنێک بینێژ با کەس شوێنەکەی نەزانێ!!!