سێشەممە, حوزه‌یران 17, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە راپۆرت و چاوپێکەوتن
ئاشتی هەورامی سندوقە رەشەکەی نەوت مرد

ئاشتی هەورامی سندوقە رەشەکەی نەوت مرد

تشرینی یه‌كه‌م 21, 2024
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

ئازا. پرێس

ئاشتی هەورامی وەزیری پێشووی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان، دەگوترێ دوای نەشتەرگەرییەك كۆچی دوایی كرد. هەورامی لەدایكبووی ساڵ١٩٤٨ بوو، لەساڵی ١٩٧١ لە بەغداد بەکالۆریۆسی لە نەوت بەدەستھێنابوو، دواتر لە کۆمپانیای نەوتی عێراق لە بەسرە وەک ئەندازیار دەستبەكاربوو. دوێنێ ٢٠-١٠-٢٠٢٤ لەتەمەنی ٧٦ ساڵیدا لە دەرەوەی وڵات کۆچی دوای کرد.

پۆستی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە ٢٠٠٥ەوە بۆ دروستكراوە، لەدوای دروستكردنییەوە ماوەی (١٤) ساڵ ئەم پۆستە بەدەست ئاشتی هەورامییەوە بوو. 

هەورامی سەرەتا لەڕێگەی بەرهەم ساڵحەوە لە لەندەنەوە گەڕێنرایەوە بۆ هەرێمی كوردستان‌و پێشنیاز كرا بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، بەڵام دواتر بوو بە یەكێك لە دۆستە نزیكەكانی نێچیرڤان بارزانی.

تاکو نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیران بوو، ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتیەکان بوو، بەهاتنە دەسەڵاتی مەسرور بارزانی لە کابینەی نۆیەم، ئاشتیش پێگەکەی لەقبوو، لەپۆستەکەی دوور خرایەوە. ناوبراو وەزیرێکی بێ شوێن بوو، بۆیە وەک سندوقە رەشەکە وەزارەتەکەی لەناو جانتایەکەی دابوو، لە ئەوروپا ئیدارەی وەزارەتەکەی دەکرد بەتەنها. دواتر کەمال ئەتروشی لەشوێنەکەی دەستبەکاربوو، بەڵام ئەویش لەبەر ناکۆکی لەگەڵ دەزگای پاراستن و کۆمپانیاکانی بنەماڵە، لە پۆستەکەی دوور خرایەوە.

لەسەردەمی ئاشتی هەورامیدا، دۆسیەی نەوتی هەرێمی كوردستان رووبەڕووی ژمارەیەك سكاڵای یاسایی بووەوە، دیارترینیان سكاڵای وەزارەتی نەوتی عێراق لە دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس، سەبارەت بە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بە بۆری نەوتی عێراق- توركیا بۆ بەندەری جەیهانی توركیا. دەرەنجامی ئەم سكاڵایە لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢٣دا بە یەكجاری هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستانی بە بۆریی راگرت.

دیارترین رێككەوتن كە لەسەردەمی وەزارەتەكەی ئاشتی هەورامیدا كرا، رێككەوتنی (٥٠ ساڵە)ی بواری وزە بوو لەنێوان هەرێمی كوردستان‌و توركیا، رێككەوتنێك كە تائێستاش لایەنە سیاسییەكانی رەتیدەكەنەوە ئاگاداری وردەكارییەكەی بن.

گومان لەسەر پەیوەندیەکانی ئاشتی هەورامی هەبوون، چونکە لەدوای رادەستكردنی پۆستی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لە تەمموزی ٢٠١٩دا، ئاشتی هەورامی وەكو یاریدەدەری سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی بۆ ماوەیەك لە شاری لەندەن‌ و لە بینایەكدا لە تەنیشت باڵیۆزخانەی ئیسرائیل‌و لە ناوچەیەكدا لە پشت كۆشكی (باكینگهام)، كارەكانی خۆی بەڕێوە دەبرد، لەو بینایەدا كە هەورامی دەوامی تێدا دەكرد، ژمارەیەك كارمەندی وەزارەتی سامانە سروشتیەكانیش هەبوون لەگەڵ راوێژكارێك بەناوی (مایكڵ هاوەرد) كە مانگانە بڕی (٤٠ هەزار) دۆلار مووچەی وەردەگرت، ئەوكات ئاشتی هەورامی بە تەلەفۆن لەگەڵ بەرپرسانی حكومەت قسەی دەكرد، جارێكیش بەشێوەی “ئۆنلاین” بەشداری لە كۆبونەوەی حكومەتدا كردوە.

ئاشتی هەورامی کە دوێنێ هەواڵی مردنەکەی بڵاو بۆتەوە، دەگوترێ بە هۆی نەشتەرگەری بووە، بەڵام بەهۆی پەیوەندیە زۆر و ئاڵۆزەکانی، هەروەها ناکۆکی بەردەوامی لەگەڵ مەسرور بارزانی، بۆیە چاودێران گومان لە مردنەکەی دەکەن.

تائێستا تەنها سەرۆکی هەرێم سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئاشتی هەورامی کردووە، دیار نییە سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو سەرخۆشی لە خانەوادەکەی دەکات یان نا؟؟

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

وڵاتی كوێران

بابەتی دواتر

ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و واقعی هەرێم؟!

editor

بابەتی دواتر
ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و واقعی هەرێم؟!

ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و واقعی هەرێم؟!

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025
پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

حوزه‌یران 8, 2025

دوایین هەواڵ

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?