جوتیار رەشید
گومان و پرسیار دوو بەهێزترین هۆکاری گەیشتنن بە ڕاستیەکان.
گومان لەوەدا نیە ئەنجامە نافەرمیەکانی ئەم هەڵبژاردنە زۆرینەی خەڵک و دەنگدەری هەرێمی شۆک کردوە، هەمووشمان بەدوای وەڵامێکدا دەگەڕێین لێکدانەوەی ڕاستەقینە و واقعیمان بداتێ.
لە خوارەوە دەقی ڕاپۆرتێکی کەناڵی (التغیر)تان بۆ وەردەگێڕمە سەر زمانی کوردی کە کەناڵەکە لەسەر ئامێرە ئەلەکترۆنیە بەکارهاتوەکانی هەڵبژاردن و هەژمارکردنی دەنگەکانی هەڵبژاردن ئەنجامیداوە، ٤ ساڵ لەمەوبەر لە سەروبەندی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە لە ١٠ ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١ ئەنجامدرا.
١- کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ٦٠٠٠٠ ئامێری لەو ئامێرانە کڕیوە کە بەهاکەیان ١٣٥ ملیۆن دۆلارە.
٢- ئەم ئامێرانە پێشتر لە هەڵبژاردنی وڵاتی کۆنگۆ فەشەلیان هێناوە و لە وڵاتی ئەرجەنتینیش لە ساڵی ٢٠١٦ بەکارهێنانیان ڕەتکراوەتەوە.
٣- ئەم ئامێرانە پشت دەبەستن بە (بەرنامەیەکی ئەندرۆید) ی کۆن لە بەئاسانی کۆنترۆڵ دەکرێ و تەنانەت دەشگۆڕدرێ و بە ئاسانی دەتوانرێ یاری بە دەرەنجامەکانی بکرێ.
٤- کرداری دزەکردنە ناوی و یاریپێکردن و تەنانەت لەکارخستنیشی ئەوەندە ئاسانە تەنانەت کەسان و دام و دەزگای خاوەن شارەزایی کەم و مامناوەندی تەکنۆلۆجیایی دەتوانن دزە بکەنە ناوی.
٥- سیستمی بەرگریەکەی ئەوەندە لاوازە دزەکردنە ناوی لە ڕێگای USB ،پەپکە پەستراوەکان یان هەر گەیەنەرێکی تر کارێکی ئاسانە.
٦- بەکارهێنەرانی ئەو ئامێرانە تەنها ڕاهێنانیان لەسەر بەکارهێنانی ئەو ئامێرانە پێکراوە،بەڵام ڕاهێنانی پێویستیان پینەکراوە لەسەر بەرەنگاربونەوەی هاککردن.
٧- گواستنەوەی ئەنجامەکان بە ڕێگای (بێ سیم) ئەنجام دەدرێت،ئەوەش جارێکی تر بوار دەڕەخسێنێ بۆ ڕێگریکردن و دزەکردنە ناو ئەنجامەکان و یاریکردن پێیان و تەنانەت تەشویش خستنە سەریان.
٨- نەبونی سیستمێکی بەرگری بەهێزی ناوکی ناو سیستمەکە وایلێکردوە دەرککردن بە هاککردن و دزەکردنە ناوی کارێکی ئاسان نەبێ.
٩- سیستمێکی کلاسیکی نە پارێزراوی هەیە بۆ گۆڕینی ڕێڕەوی گۆڕینی داتا ئەلکترۆنیەکان بۆ کاغەزی.
١٠- ئەم ئامێرانە ڕێگا دەدەن بە لیژنەی هەڵبژاردن لەدزین و دەستکاریکردنی دەنگدان لە بەرژەوەندی قەوارەیەک یان کاندیدێکی دیاریکراو.
١١- ڕێکخراوە تایبەتمەندەکانی هەڵبژاردن و بەشێک لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئاماژەیان بەوەداوە بەراوردی ئەنجامی بژاردنەوەی دەستی و ئەلکترۆنی جیاوازی کاریگەریان هەبوە.
بۆیە کەناڵەکە ٤ ساڵ لەمەوبەر لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەیدا گومان دەخاتە سەر هەڵبژاردنێک لە داهاتودا بەم ئامێرانە ئەنجام بدرێت.
هیوادارم شارەزایانی هەڵبژاردن و حیزبە سیاسیەکان لێکۆڵینەوەی زانستی و تەکنۆلۆجی ورد لەو ئامێرانە بکەن پێش قبوڵکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن.
ئەم وتارە راو و بۆچوونی نووسەر خۆیەتی