ئازا پرێس
مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی بڕیاری “تەوتین”ی موچەیانداو ئۆفیسەكانی هەژماری من لە بانكە حكومییەكاندا داخران.
لە كۆبونەوەی رۆژی سێشەممە ٢٢-١٠-٢٠٢٤ مەكتەبی سیاسی یەكێتی بڕیاریدا بە “تەوتین”ی موچەی داو ئەمڕۆش لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی جەخت كرایەوە لەسەر بڕیارەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كردەوە بۆ “تەوتین”ی موچەو بەشێكی گفتوگۆكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی داگیركرد.
هەر ئەمڕۆ ئۆفیسەكانی هەژماری من لە بانكە حكومییەكاندا داخران، داواكراوە ئەو كەسانەی هەژماری منیان كردووە داتاكانیان بگوازنەوە بۆ “تەوتین”، ماوەی چەند رۆژێكە لە فەرمانگەكانی سنوری سلێمانی دەستكراوە بە پڕكردنەوەی فۆرمی “تەوتین”ی موچەی موچەخۆران.
لە كاتی هەڵمەتی هەڵبژاردندا بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی رایگەیاند ئەوە “هەژماری من” نیە بەڵكۆ هەژماری ” مەسرور بارزانی”یە.
بە پێی بڕیارەكەی رۆژی ٢١ی شوباتی دادگای فیدراڵێ عێراق لەبارەی “تەوتین”ی موچەوە دەڵێت: فەرمانگەو وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەتوانن راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراقدا بكەن بۆ “تەوتین”ی موچە.
پەیجی فەرمی “هەژماری من” ماوەی دوو رۆژە بە وێنەوە بڵاوی دەكاتە كە لە كەلار و سلێمانی و راپەڕین موچەخۆران بە ئاسانی و بێ كێشە لە رێگای “هەژماری من”ەوە مووچە وەردەگرن.