ئازا پرێس
دوای ئەو لێدوانەی مەلا عیرفان عەبدولعەزیز «بەتوندی هێرشەکەی ئەنقەرە ئیدانە دەکەین، دەستێکی گڵاو ئەو کردەوەی ئەنجامداوە دژ بەگەلی تورکیا» لەلایەن رۆشنبیران و رۆژنامەنووسانەوە رووبەڕووی کاردانەوەیەکی توند بۆتەوە؛
سیاوەش گۆدەرزی نوسەر و رۆژنامەنووس لە پێگەی خۆی بەم وتارە کاردانەوەی خۆی نیشانداوە…
نۆکەرایەتی ئیسلامی سیاسی کورد
لە درێژایی خەلافەتی ٥٠٠ ساڵەی عوسمانیدا لە کورد وەک نۆکەر و کەرەستەی سەربازی لە پێناوی شەڕی ئیسلامی سونە لە دژی کافر، لە دژی شیعەی سەفەوی، ڕووس و ئینگلیز کەڵک وەرگیراوە.
- لە کۆی ٧٢ کۆکۆژی کوردە ئێزیدییەکان زۆربەیان بە دەستی سەرۆک هۆزی کوردی موسڵمان ئەنجام دراوە.
- لە کۆکوژی ئەرمەنی تورکیای عوسمانی بەشێک لە مەلا و سەرۆک هۆزی کورد جاڕی ئەرمەنی قڕانیان ڕاگەیاندووەو هاوکار و پاڵپشتی دەوڵەتی تورکیایان کردووە.
- لە دوای ساڵی ١٩٧٩ و دامەزرانی یەکەم حیزبی کوردی موسڵمان، مەکتەبی قورئانی ئەحمەدی مفتیزادە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دژی بزووتنەوەی کورد هاوکاری سەربازی کۆماری ئیسلامیان کرد.
- لە ١٩٨٠کان کوردە ئیسلامییەکانی باشوور لە باتی شەڕی بەعس شەڕی ڕووسیان لە ئەفغانستان دەکرد.
لە ١٩٨٠ بەدواوە مەلا عەلی بابی ئەم مەلا عیرفانە کە ئێستا بە کرێگیراوی ئەردۆغانە، هەتا مرد هەر نۆکەر و داردەستی کۆماری ئیسلامی بوو. لە گرتنی هەڵەبجەدا بە دەستی ئێران کە بوو بە هۆی بۆمبارانی شیمیایی و کوژرانی پێنج هەزار کەس لە پشتی بڵیندگۆی مزگەوت درووشمی (لا شەرقیە و لا غەربییە)ی دەگوت.
- ١٩٩٠کان حیزبە ئیسلامییەکان لە باشوور کلکی خۆیان لەگەڵ ئێران و تورکیا گرێ داو دەیان تێکۆشەری کوردیان تیرۆر کرد. نموونەی ڕادەستکردنەوەی پۆلێک پێشمەرگەی حیزبی دیمۆکرات لە لایەن بزووتنەوەی ئیسلامی بە کۆماری ئیسلامی.
- ٢٠٠٠کان ئەنسار ئەیسلامی کورد لە پاڵ ئەلقاعیدە و ئێران دەستییان بە ڕەشەکوژی کرد.
- ٢٠١٠کان بەدواوە لە ریزی لە پێشدا ئەلقاعیدە و دواتر داعش لە باشوور دواتر ڕۆژئاوای کوردستان و شەنگاڵ دەستیان بە تیرۆر و خۆتەقاندنەوە کرد.
- لە ٢٠٢٠ بەداوە ڕاستەوخۆ نۆکەرایەتی بۆ ئەردۆغان، ئێران، قەتەر و حەماس دەکەن
- ئەمانە لە درێژایی مێژوودا تەنیا زمان و جلووبەرگە کوردییەکانیان ئەوانی بە کوردەوە بەستۆتەوە دەنا هەمیشە و بەردەوام نۆکەر و ڕەعیەتی عوسمانی، ئەخوان، سەید قوتب، زەرقاوی، ئەردۆغان و دەزگا جاسووسییەکانی تورکیا و ئێران بوون و هەن…