ئارام حاجی شەریف
لەگەل ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی شۆکهێنەر بوو بەتەواوی براوەو دۆڕاو ،
دیزینێک کراوە ئەوەندەی ئیحترامی شعوری تورکیاو ئێران گیراوە ئەوەندە ئیحترامی شعوری لایەنە بەشداربووەکان نەگیراوە .
حزبەکانی دەسەلات گۆڕان ئینفیکاکی پێکرا تاکە لایەنە توانای ئەوەی نماوە هیچ گەمەیەکی سیاسی بکاو هیچ کارتێکی لەدەست نەماوە ، پارتی لە زۆرینەی ڕەها کراوە بەبراوەی ڕەها ، توانای بڕیاری تاک لایەنەی لێسەندراوە ، پێشتر ئەگەر حکومەتی پێکهێنا کورسیەکانی بەبەتالی بۆ یەکێتی جێدەهێشت ئێستا دەبێ چاوەڕێی یەکێتی بکات تا کورسیەکانی خۆی پڕبکاتەوە ، ئەگەرەکانی بەردەمی زۆر هەلبژاردن هەڵناگرێ تەنها ڕازی کردنی یەکێتیە ، ئەگینا هەرکارێک جگە لەمە مەحکومی فەشەلە پێش لەدایک بوونی ئەگەر لەدایکیش بێت ، یەکێتی زۆرینەی نەهێناو نەیبردەوە بەلام دەتوانێنت هەموو کارەکان بەقانوونی و ناقوونی فەشل پێ بهێنێت ، ئەگەر برا بەش نەبێت تاکە هێزە بێمنەتانە دەتوانێ بەشداری حکومەت بکات و ترسی سزدادانی جەماوەری نەبێت ، نازانرێ چ هەنگاوێک دەنێت بەلام دەزانرێ نابێت لەدەرەوەی حکومەت بێت.پارتی تووشی سەرئێشەی خۆی هاتووە لە هەلبژاردنێک کەکەس پێی ڕازی نیە و یەکێتیش مراوەغەدەکا ڕەنگە کاری داهاتووی پێکهێنانی حکومەتی ئەوەندە ئاسان نەبێت .
لایەنەکانی ئۆپۆزسیون ، دەبێ واز لەقیڕە قیڕ بهێنن کرداری عەمەلەی بهاوێژن ، بیسەلمێنن مافیان خوراوە ئەگینا سحری قیڕەقیڕەکان بەتاڵ دەبێتەوە باشترین کار بیکەن بایکۆتی پەڕلەمانە ، هەرچەندە گومانم لێیان هەیە ئەم کارە بکەن چونکە ئەوانە فێری معاشی قەبەو پێش مایک بوونە ، ناتوانن و ناژین دەبێ هەردەم کۆمەلە مایکێکیان لەپێش بێ قسەبکەن وادەزانن ئەگەر نەچنە پەڕلەمان ئەو مافەیان لێدەسێنرێتەوە ، هەریەک لەلایەنێک بایکۆت بکا ئەوانی ترشی بەدوا دادێ ، هەریەکیشیان بێ ئەوانی تر بچێت ئەوکات دەیسەلمێنێ ئۆ پۆزسیۆنێکی ساختەیە ، بەلام تا ئەوان ئەم کارە نەکەن ساختەبوونی ئەوانی تر تەنها لەچوار چێوەی پڕوپاگەندە دەمێنێتەوە ، گریمان چونە پەڕلەمان ناتوانن هیچ بکەن تەنها چەند کەسێک مووچەدار دەکەن . بەلام بەنەچوون و بایکۆت کردنیان نەک شەرعیەتی یاسایی پەڕلەمان بەلکو شەرعیەتی یاسایی عێراقیش وەکو دەولەتێک دامەزراوەیی دەخەنە ژێر پرسیار ، ئەگەریش بەشداربن لە م خولە ئەوانەی سوجدەی حەمدیان برد دەبێ سالی داهاتوو لە هەلبژاردنی پەڕلەمانی عێراق دەبێ سوجدەی سەهوو ببەن.
ئەم وتارە راو و بۆچوونی نووسەر خۆیەتی