دووشەممە, حوزه‌یران 16, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە لێکۆڵینەوە و دۆسییە
شاخەوان تەها: هەواڵی مەرگی مامۆستا جیهانمان، لەلایەن شێخ خەڵات بارزانییەوە پێگەیشت

شاخەوان تەها: هەواڵی مەرگی مامۆستا جیهانمان، لەلایەن شێخ خەڵات بارزانییەوە پێگەیشت

تشرینی یه‌كه‌م 26, 2024
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

ئازا پرێس تایبەت

دۆسیە چوار

سەبارە بە تیرۆری ژنە چالاکوان و مامۆستا و کەسایەتی رۆشنبیر جیهان تەها، بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر سووتاندنی، ئازا پرێس دیدارێکی لە گەڵ برای مامۆستا جیهان شەخەوان تەها، کە هەمانکات سکاڵاکەرە لە دادگای واشنتن و وتەبێژی دۆسیەی جیهانە بۆ رای گشتی و راگەیاندنەکان. ئازا پرێس وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و خاوەندەرکەوتن لەو زوڵمەی کە لە ژنێکی کورد کراوە، بە ئەرکی خۆی دەزانێ لەپێناو گەیشتن بەڕاستیەکان، هاوکار و یارمەتی دەری خێزانەکەی بێ:

ئازا: رووداوی سووتاندنی مامۆستا جیهان، چۆن بوو لەکوێ بوو، بۆچی لە رێگەی بلە و بارزان ئۆتۆمبێلەکەی سووتا یان سوتێنرا؟

شاخەوان تەها: رووداوەکە لە بلەوبارزان لە گوندی هەڤنک بوو سەیارەکەی لە شوێنێکی تەواو گوماناوی وەرگەڕاوە و ئاگرێکی زۆر لەڕادەبەدەر دروستبووە. بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی خەڵک پێی وتوین، سووتانەکە گەیشتۆتە حاڵەتی برژانێکی تەواو.

هۆکاری بردنی مامۆستا جیهان بۆ بلە و بارزان و تیرۆر کردنی، پەیامێک بوو بۆ ترساندن و بێدەنگ کردنی خەڵکی شاری هەولێر. دەسەڵات ئەیتوانی جیهان و سەردەشت عوسمان، لەناو جەرگەی هەولێر تیرۆریان بکات. بە رێگەی زۆر ئاسانتر و هیچ گومانێکیش نەهێلێت لە ناوخەڵک، بەڵام ئەم جۆرە تیرۆرانەی دەسەڵات ئەیکەن پەیامی ترس و تۆقاندن و بێدەنگ کردنی خەڵکی بەدواوەیە. وەک ئەوەی بینیمان مامۆستا جیهان نوێنەرایەتی خۆپیشاندانی ئەکرد و لەبری هەموو مامۆستایان لەناو جەرگەی هەولێر قسەی ئەکرد. ئەمە لەکاتێک دابوو خۆپیشاندان لەزۆربەی شارو شارۆچکەکان هەبوون و زەختێکی زۆر لەسەر مامۆستایانی هەولێر دروست ببوو کە بێدەنگن و قسە ناکەن و هەموو کات داکۆکی لەمافەکانی خۆیان ناکەن. لەدوای تیرۆری مامۆستا جیهان تەواوی شاری هەولێر، بێدەنگیەکی سامناک و ترسێکی زۆر لە خەڵک دروست بوو، خۆپیشاندان بوو بەشتێکی مەحاڵ لەم شارە دا.

ئازا: مامۆستا جیهان وەک ژنێکی چالاکوان هیچ کێشەیەکی لەگەڵ خێزانەکەی یان لەگەڵ خەڵکی جیاوازتر هەبوو؟

شاخەوان تەها: ئێمە وەک خانەوادەی مامۆستا جیهان لەهیچ کەسێکمان نەشاردۆتەوە و ناشی شارینەوە هەموو ماڵێک کێشەی هەیە و مامۆستا جیهانیش لەگەڵ هاوسەری کێشەی هەبووە و کێشەش لەنێوان ژن و مێرد هەردەم هەیە و دەشبێت و زۆر ئاساییە، بەڵام لەرۆژی تیرۆری دا لەسەر قسەی خانەوادەی هاوسەرەکەی هیچ کێشەیەک و دەمەقاڵیان نەبووە. دەسەڵات هەموو هەوڵێک ئەدات بۆ بەلاڕێ دا بردنی ئەم دۆسیەیە و هەوڵی شێواندن و لەکەدار کردنی ئەدات، هەوڵی تێکەڵکردنی تیرۆرەکەی بە کێشەی کۆمەڵایەتی ئەبەستێتەوە. چالاکیەکانی دەسەڵات هەمووی ژێر بەژێر و قسە هێنان و بردن و لەکەدارکردنی رووداوە راستەقینەکەی مامۆستا جیهانە. لەرێگەی خەڵکی رۆژنامەنووس و ناوداری خۆیانەوە، ژێر بە ژێر  ئەم قسە و پڕوپاگەندانە بڵاو دەکاتەوە. ئەمە لەکاتێکدایە کەس نییە بپرسێت؛ ئەگەر مامۆستا جیهان کێشەی کۆمەڵایەتی هەبێت، بۆ لە هەولێر و لە ماڵەکەی خۆی، کۆتای بەژیانی خۆی ناهێنێت؟ ئەچێت رێگاێکی زەحمەت و دژوار و شاخ و داخ و پێچاوپێچ و هەوراز و نشێوی ئەبڕێت!! ئەمە پرسیارێکە کە هیچ قانونێک و زانستێک و ئاینێک ناتوانێ وەڵامی ئەم پرسیارە بداتەوە، ئەگەر بە کاری تیرۆر حیسابی بۆنەکەی، ئەمە لەکاتێکدایە زۆر بەڵگەی یەکلاکەرەوەمان داوە بە دادگای واشنتۆن.

ئازا: ئێوە گومانتان لەکێیە ، وەک حیزب یان کەس یان بنەماڵە؟ ئەگەر هەبێ دەتوانن ناوی بنوسن؟

ئێوە لە پۆست و لێدوانەکانتان زۆرتر پارتی بە بکوژی مامۆستا دەزانن بۆچی؟ مامۆستا چ ناکۆکیەکی لەگەڵ پارتی هەبوو؟

شاخەوان تەها: هەواڵی مەرگی مامۆستا جیهانمان، لەلایەن شێخ خەلات عەبدوڵا بارزانییەوە پێگەیشت. یەکێک بووە پێش هەموو خەڵک گەیشتۆتە شوێنی رووداوەکە، ئاگادار کراینەوە لەرێگای سەنەوی سەیارەکەی، ژمارەی هاوسەرەکەی دەرهێناوە و تەلەفۆنی کردووە. دواتر قسەی خۆیان گۆڕی، گوایە ژمارەی هاوسەرەکەی لەرێگای تابلۆی ژمارەی سەیارەکەوە، دەرهێناوە و پەیوەندی کردووە.

ئێمەش کە خانەوادەی مامۆستا جیهانین، لە ئەمریکا کۆمەڵێک پۆستی سەیر و سەمەرەمان بینی، لە فەیسبوکی مامۆستا جیهان کرابوو، نەشمان ئەزانی گوندی هەڤنکە کوێیە و وامانزانی لەدەوروبەری هەولێرە. سەرەتا پێمان وابوو فعلەن ئەم رووداوە پەیوەندی بە کۆمەڵایەتی هەیە، بەڵام کە گەڕاینەوە کوردستان و چووین بۆ شوێنی رووداوەکەی کە زۆر دوور بوو لە هەولێر، لەناو جەرگەی پاراستن و بلەو بارزانەوە، دواتر هێنانی ناوی کەسێکی سیاسی، وەک شاڵاو کۆسرەت رەسول و وەرگەڕانی سەیارە و سوتانی، ئێمەی خستە ناو گومانەوە. ئەمە لەکاتێک دایە کە هیچ یەکێک لەو پۆستانەی کە بەناوی مامۆستا جیهان کرابوون، ئاماژەی کێشەکی کۆمەڵایەتی ناکات و تەنانەت ئەم پۆستانەی کراوە، بۆ شێواندن و دروستکردنی گومان و ترسێکی ترە و گەورە کردنی هەواڵەکەبوو، لەناو خەڵک و میدیا کاران دا.  من وەک برای مامۆستا جیهان، بەدواداچوونم کردووە لەسەر ئەوەی ئایا مامۆستا جیهان دوور و نزیک شاڵاو کۆسرەت رەسول ئەناسێت؟ قسەم لەگەڵ ئەم کەسانە کردووە کە لە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ نزیکن. قسەی کاک شاڵاویان بۆ هێناوم و بە ریکۆرد لامە، بەرپرسێکی نزیکی کاک شاڵاو پێی وتووم؛ ئەمە قسەی کاک شاڵاوە و فەرمیە و خۆی پێی وتوین، ئەتوانن بۆ دادگاش بەکاری بێنن. دوور و نزیک کاک شاڵاو مامۆستا جیهان ناناسێت و جیهانیش  بەهەمان شێوە رۆژێک لە رۆژان شاڵاوی نەناسیوە. ئێمەش وەک خانەوادی جیهان لەدوای تیرۆری مامۆستا جیهان، زانیمان کاک کۆسرەت کوڕێکی هەیە بە ناوی شاڵاو. ئەمەش هۆکارەکەی ئەوەی کە دوورین لە سیاسەت، کەس نییە لە خانەوادەی جیهان سەر بە هیچ حزبێک بێت، زۆر کەسی سیاسی لەناو کورد، ناوەکانیشیان نازانیین.

ئازا: ئێوە گومانتان لەکێیە ، وەک حیزب یان کەس یان بنەماڵە؟ ئەگەر هەبێ دەتوانن ناوی بنوسن؟

ئێوە لە پۆست و لێدوانەکانتان زۆرتر پارتی بە بکوژی مامۆستا دەزانن بۆ چی؟ مامۆستا چ ناکۆکیەکی لەگەڵ پارتی هەبوو؟

شاخەوان تەها: من ناتوانم ناوی کەس بێنم برام گومانم لەکێیە و لەکێ نیە سکاڵامان تۆمار کردووە لە دادگای ئەمریکا، ئەگەر پێت خۆشە ئەتوانی زانیاریەکان لە راپۆرتەکانی دادگا وەربگری، ناوهێنانی هەرکەسێک زەرەر لە کەیسەکەی ئەدا.

ئازا: ئێوە لە دادگاکانی هەولێر سکاڵاتان تۆمار کردوە، لەسەر حیزب یان کەس، ئەگەر تۆمارتان کردووە، تائێستا ئەنجامەکەی بەچی گەیشتووە؟

شاخەوان تەها: لە دادگاکانی هەولێر سکاڵامان لەکەس تۆمار نەکردووە و ناشمانەوێ تۆماری بکەین چونکە وەک روون و ئاشکرایە دادگاکانی کوردستان لەژێر هەژموونی حزبەکان دایە و ناتوانن کەیسێکی وا بگەێنن بە دادپەروەری و راستی.

ئازا: بەگوێرەی راگەیانراوی خێزانەکەتان دەتانەوێ ئەمساڵ یادی مامۆستا جیهان لە بەردەم کۆشکی سپی لە ئەمریکا بکەنەوە، بۆ لە ئەمریکا، بۆ لەهەولێر زێدی لەدایکبوونی مامۆستا جیهان ناکەنەوە؟؟

شاخەوان: بەڵێ ئێمە ناتوانیین هیچ کەسێکمان بێتەوە هەولێر، بۆ یادکردنەوەی. لەبەر ئەوەی سکاڵامان لە کەسە باڵاکانی ئەم دەسەڵاتە کردووە و منیش لە ئەمریکا بە راستەوخۆ تاوانباری رووداوەکەم کردن. یادکردنەوەی مامۆستا جیهان نەک تەنیا بۆ ئێمە خەتەرە، بگرە پێمان وایە خەڵکیش ئەترسن لەهەولێر یادی بکەنەوە.

ئازا: لەو سکاڵایەیی تۆمارتان کردوە لە ئەمریکا تائێستا هیچ پێشکەوتن دروستبووە، واتا وەڵامێکی ئەرێنیتان وەرگرتۆتەوە؟

شاخەوان تەها: بەڵێ ئەم سکاڵاییەی ئەمریکا وەک هەموو خەڵک ئەیبینن لە مانگی دوو پێشکەشی دادگای ئەمریکا کراوە. زیاتر لە دوو جار دەسەڵاتی هەرێم هەوڵی ئەوەیان ئەدا ئەم سکاڵایانە لەلایان دادگاکانی ئەمریکا رەفز بکرێنەوە، لەژێر یاسای  پارێزبەندی کە گوایە ئەوان لەسەر دەسەڵاتن لە هەرێمی کوردستان و یاسایێک هەیە لە ئەمریکا یاسای پارێزبەندی پێ ئەوترێ، بەڵام نەیانتوانی. دواتر هەوڵی ئەوەیاندا دادگاکە دوا بکەوێت، بۆ ئەوەی بتوانن ئامادەکاری بکەن بۆ دادگا. زیاتر لە دوو جار لەرێگای پارێزەرەکانیان دادگاکەیان دواخست، جاری سێیەمیش کە لە ژێر ناوی کەناڵ و میدیاکانی خۆیان هەواڵی پڕوپاگەندەیان بڵاوکردەوە کە گوایە دادوەر سکاڵاکەی رەتکردۆتەوە، ئەمش دوورو نزیک راست نییە. پێم وایە دادگاکە لەکۆتای ئەم ساڵ، دیسان دانشتنێکی تر رێک دەخەن.

ئازا: هەنگاوەکانتان بۆ ساڵی ئایندە بۆ ئەوەی تاوانبارانی مامۆستا جیهان بەسزا بگەێنرێن بەنیازی چین، داواتان لە پارت و رێکخراوەکانی ژنان و مافی مرۆڤ چیە، تاکو رووداوێکیتری وەک تیرۆری مامۆستا جیهان روونەداتەوە؟

شاخەوان تەها: هەنگاوی داهاتومان تەنیا ئەوەیە ناوەستین و کۆڵ نادەین و هەوڵی ئەوە ئەدەین کەیسی مامۆستا جیهان بگەێنین بە دادپەروەری و راستی رووداوەکەی.

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

ئەو سوجدەی حەمدە سوجدەی سەهووی دەوێت .

بابەتی دواتر

راپۆرتی پارێزەران: جیهان تەها بەزیندویی سوتێنراوە

editor

بابەتی دواتر
راپۆرتی پارێزەران: جیهان تەها بەزیندویی سوتێنراوە

راپۆرتی پارێزەران: جیهان تەها بەزیندویی سوتێنراوە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025
پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

حوزه‌یران 8, 2025

دوایین هەواڵ

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?