چوارشەممە, حوزه‌یران 18, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە بیروڕا
گەلی کورد و پیلانی سێیەمی ئەردۆغان

گەلی کورد و پیلانی سێیەمی ئەردۆغان

تشرینی دووه‌م 3, 2024
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

جوتیار ئاسۆس

بەگوێرەی دەستوری بنگەیی دەوڵەتی تورک لە ماددەی یەکەم تا چوارەم مافی تەواوی گەلانی تر و بەتایبەتی گەلی کورد زەوتکراوە، ماددەکانی یەکەم تا سێیەم تورکیایان کردووە بە موڵکی نەتەوەی سەردەست کەنەتەوەی تورکە و ماددەی چوارەمیش بریتیە لە قفڵکردنی هەرسێ ماددە دەستوریەکەی تر، ماددەی چوارەم دەلێت لە هیچ بارودۆخێکدا ئەم چوار ماددەیە شایەنی گۆڕانکاری نین. کەوابێ یەکەم هەنگاوی ڕزگارکەری دەوڵەتی تورک لە تەواوی قەیرانە ناوخۆیی و دەرەکیەکان بە گۆڕانکاری دەستوری تورکیا دەبێت.

لە سەدەی ڕابردوو و بەتایبەتی لە پاش ساڵی ۱۹٥٦ و بەشداربوونی تورکیا لە هاوپەیمانی ناتۆ ئیدی ئەو وڵاتە بۆ هاوپەیمانەکانی بوو بە بازاڕێکی گەورە و بەتایبەتیش بازاڕی چەک. هەربۆیە لە نزیکەی تەواوی ململانێکاندا هەمووان پشتیوانی سیاسەتی داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورکیان کردووە. هەروەها بۆ خودی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش خاکی تورکیا زیاتر لە وڵاتێکی سەربەخۆ، تەنیا وەک کەشتیەکی فڕۆکەهەڵگری خۆی لە خۆرهەڵاتی ناوڕاست و باشوری دەریای ڕەش هەژماری کردووە. بەڵام بەشە نەتەوەپەرستەکەی گەلی تورک کە نەیانشاردۆتەوە و زۆر لەو تێڕوانینە خۆراواییەی هاوپەیمانەکانی وەڕزن و دەیانەوێت بە ڕێزەوە لێیانبڕوانرێت، لانیکەم وەک میراتگری ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لەخۆیان دەڕوانن کە لە ڕابردوودا یەکێ بووە لە زلهێزە جیهانیەکان، بەڵام لەو سێ چارەکەسەدەیەدا توانیویانە بەباشی سود لەو پشتیوانیە خۆراواییە وەربگرن و خۆیان بۆ هاوسێکانیان وەک نەتەوەیەکی خۆبەزلزانی سەردەست وێنا بکەن و ئەوەش وایکرد کە خەڵکان و لایەنگەلێکی زۆر لە ساڵانی ڕابردوودا خۆیان بە ئیرادەی ئەو وڵاتەوە هەڵبواسن و هەوڵبدەن کە ببن بە بەکرێگیراوی ئەوان.

ئەگەر مرۆڤ چاوێک بە لاپەڕەکانی مێژوودا بخشێنێت دەبینێت کە پیلانی هێڵی شەمەندەفەری بەغداد – بەرلین کە کایزەر ڤیلهێڵمی کایسەری ئەڵمانای ئەودەم لەگەڵ سوڵتان عەبدولحەمید پیلانیان بۆ دانابوو، بەشێکی جەنگی جیهانی هێنایە خۆرهەڵاتی ناوڕاست و لەئاکامدا ئەڵمانەکان و تورکەکان دۆڕان و گەلانی عەرەب و گەلانی ئێرانی بە یەکجاری لە بندەستی دەوڵەتی عوسمانی ڕزگاریان بوو. لە پەیماننامەی ئەنکەرەی ئەودەمی نێوان ئینتیدابی بەریتانی و فەڕەنسیەکانیش کە براوەکای جەنگی یەکەمی جیهانی بوون، لەگەڵ دەوڵەتی نوێی تورکیا سنوری وڵاتەکانی ئێران و ئێراق و سوریای ئەمڕۆ بەڕوونی کێشراوە و تورکیای بەناو “مۆدێرن” سنوربەندی خۆی ڕاگەیاندووە کە چیدی بیر لە پەلکێشی بۆ خۆرهەڵاتی ناوڕاست ناکاتەوە و ئەمەش لەناوخۆی تورکیا بە (میساقی میلی) ناسراوە و تا ئەمڕۆش نەتەوەپەرستەکان لانی کەم ویلایەتی موسل و حەلەب کە دەکاتە تەواوی باکوری سوریا و ئێراق، بە موڵکی خۆیان دەزانن.

هەڵگەڕانەوەی دەوڵەتی تورک لە ناتۆ و وڵاتانی خۆراوایی

لەپاش هەڵوەشانی یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی ۱۹۹۰ دەوڵەتی تورک نزیکەی ۲۱ ساڵ ئامادەکاری کرد بۆ زیندووکردنەوەی ئیرادەی فراوانخوازی داگیرکردنەوەی ویلایەتی موسڵ و حەلەب و دەستیان بە پرۆسەیەکی هێواش و دینامیکی کرد بۆ دەستگرتنەوە بەسەر ئەو ناوچانەی کە بەگوێرەی میساقی میلی بە مولکی خۆیان دەزانن. لەلایەکی تر چەندین وڵاتی زلهێزی جیهان کە لەپاش داگیرکردنی باکوری قوبروس چاویان لە دەستدرێژیەکانی دەوڵەتی تورک نوقاندبوو و تەنانەت هاوکاری سیاسی و سەربازیشیان پێشکەش کردووە بۆ بەجێگەیاندنی پیلانەکانی خۆی لە خۆرهەلاتی ناوڕاست، بەتایبەتی خودی ئەمریکا و بەریتانیا و ئەڵمانیا کە ئەو بیرۆکەیەیان لەلای تورکەکان دروست کردووە کە ئەوە پاداشت کردنی تورکیایە کە نە لە جەنگی جیهانی دووەم دایە پاڵ بەرەی ئەڵمانیای هیتلەری و نە لە سەردەمی جەنگی ساردا بوون بە هاوپەیمانی یەکێتی سۆڤیەت. بەڵام دواتر ڕوونبۆوە کە تورکەکان بەهەڵە حاڵیبوون و نەپاداشت دەکرێن و نە هیچکەس پیلانی دوورمەودای هەیە بۆ ئەوەی ڕێگەبدات تورکیا ببێتەوە بە زلهێک لە چەشنی سەدەکانی ڕابردوو، تەنیا ئەوە نەبێت کە هەندێ جار دەوڵەتی تورک وەک دەوڵەتێکی پشتیوان لە هاوپەیمانی ناتۆ و وڵاتێکی نەیاری ناسیۆنالیزمی عەرەبی بۆ پاراستنی دەوڵەتی ئیسرائیل گرەوی لەسەر کراوە و جاروبار وەک بازاڕێکی ساغکردنەوەی کەلوپەل و هیچی تر.

هەربۆیە هەنگاو بە هەنگاو تیۆرەکانی پەرینچەکیش وەک ئەوانەی تر کەوتنە بەر ڕۆشنایی ناوەندە ستراتیژیە تورکیەکان و ئیدی هەنگاوەکانی نزیکبوونەوە لە بلۆکی ڕۆژهەڵات و فیدراسیۆنی ڕوسیا دەستی پێکرد کە ئەمڕۆ ئەردۆگان و ڤ.پوتین لەهەموو کات زیاتر لە نزیکی یەک دەوەستن. بەکورتی؛ “پەرینچەک” تیۆریسیانێکی بەناو کۆمونیستی-ترۆتیسکیستی تورکە کە بە ڕووی ناوەوەی ناسیۆنالیزمی تورکی دادەنرێت و پێیوایە نەتەوەی تورک بۆ پاراستنی خۆی پێویستبوو لەبری ناتۆ و وڵاتانی خۆراوایی لە ڕابردوودا لە بلۆکی ڕۆژهەڵاتی و یەکێتی سۆڤیەت نزیکبێتەوە یاخود لە ڕوسیای ئەمڕۆ. پێدەچێت بەشداری ئەردۆگان لە کۆبوونەوەی برێکس لە شاری قازان بەر لە چەند ڕۆژێک و ئەو پێشوازیە شاهانەیەی لەلایەن ڤلادیمێر پوتینەوە لێی کراوە لەلایەک و لەلاکەی تر بوونیادنانی بەندەری بەسڕە لەلایەن کۆمپانیا چینیەکانەوە تاکە پاڵهێزی ئەو پرۆژە خەیاڵیەبن ، کە گوایە فاو بە ئەستانبوڵەوە گرێدەداتەوە و ئیدی هەردوو وڵاتی ئێراق و تورکیا دەبن بە دوو ناوەندی گەورەی ئابوری جیهانی لە ڕەنگی سەنگافور و مالیزیا. کە کەسایەتیەک بەناوی ( محەمەد شیاع سودانی- سەرۆکوەزیرانی ئێستای ئێراق) لەهەموان زیاتر خۆی بۆتێکداوە و نیوەی ڕاستی وتارەکەی لە کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ باسکردنی ئەو ڕێگە بازرگانیە تەرخان کرد.

پیلانی دووەم لە دژی گەلی کورد و گەلانی خۆرهەڵاتی ناوڕاست

دەوڵەتی تورک لە ساڵی ۲۰۱۱ەوە و لە سەرەتای بەهاری عەرەبیدا بە پشتیوانی و کریدیتی ناتۆ و خۆراوییەکان کەوتە خزمەتکردنی تەواوی ئەجنداکانی ڕوسیا و بۆ ئەو مەبەستەش بەشێک لە بزوتنەوە کوردیەکان و بەتایبەتی هێڵی پارتی دیموکرات و هەندێ لە بزوتنەوە مەزهەبی و ئیخوانیەکانی باشوری کوردستانی هەرزوو بوون بە دەسکەلای ئەجنداکانی دەوڵەتی تورک کە لە بن چەتری سیستمێکی ئیخوانیدا خۆی بەیان کرد. بەڵام لە هەمووان زیاترزەبری لە عەرەبی سوننەمەزهەبی سوریا و ئێراق وەشاند ، کەبەتەواوی واتای وشە کردنی بە گۆشتی قوربانی جەنگەکان و بۆ ئەجنداکانی خۆی بەکاری هێنان کە بریتیبوون لە نانەوەی پشێوی و فاکتەری ناسەقامگیری لە ئێراق و سوریا و گەلێ ناوچەی تری جیهان و ناچاریکردن ڕیشیان درێژبکەنەوە و بە پەنجەی شایەتومان هەڕەشە لە تەواوی مرۆڤایەتی بکەن، تا ئەوکاتەی تەفروتونە بوون.

لێرەدا دەبێت مرۆڤ ئەوەش بڵێت کە دەوڵەتی تورک بەشە مەزنەکەی گەلی کورد کە ئامادەنین تەسلیم ببن ، بە تاکە بەربەستی ئەجنداکانی خۆی دەزانێت وتێکشکانی پرۆکسی ناسیۆنالیزمی – مەزهەبیش لە فۆرمی داعشدا لەسەر دەستی کوردەکان ڕەوشێکی وەهای خوڵقاندووە کە ناچار بوو خودی خۆی یەکلایەنە شەڕ لە دژی گەلی کورد هەڵگیرسێنێ و ئەوە نزکەی ۹ ساڵە بەبەردەوامی و ٤ ساڵە بەبێ ناوبڕ بەرەیەکی جەنگی لەدژی گەلی کورد کردۆتەوە، کە جگە لە شکست هیچ دەسکەوتێکی بەرچاوی بەدەستنەخستووە. ئەوەش پاڵ بەدەوڵەتی تورکیاوە دەنێت کە ئەردۆگان وتەنی ؛ ئەگەر پلانی یەکەم سەری نەگرت ئەوا پیلانی دووەمیان هەیە و ئەگەر نا ، ئەوا پیلانی سێیەم جێبەجێ دەکەن.

پیلانی سێیەم؛

وەک لە سەرەتادا باسمان کرد هێڵێکی نوێی بازرگانی کەبەناو ئێراقدا بڕوات بۆ بەندەرەکانی تورکیا لە ڕابردوودا بووە بەهۆی چەندین ململانێی ناودەوڵەتی و جەنگی مەزن و هۆکارێکیش بۆ درێژبوونەوەی ئەم وتارەی ئێمە. هەرچەندە مرۆڤ نەشتوانێت لە وتارێکدا مافی خۆی پێبدات و هەڵسەنگاندن بۆ ئەو بەربەستە ناودەوڵەتیانە بکات بەرامبەر بە پرۆژەیەکی لەو ڕەنگە، بەڵام بەدڵنیایی خوێنەر لەوە حاڵی دەبیت کە نە ئێراق و نەتورکیا ناتوانن ئامادەکاری بۆ ئەو پرۆژەیە بگەیەنن بە ئەنجام و وا بە ئاسانی بەرژەوەندی زلهێزەکانی تری جیهان ئاستەنگ بکەن و ببن بە ئەلتەرناتیڤ و ڕکابەری هێڵی بازرگانی دەریاوانی ناو دەریای سور. بەڵام مەترسیەکە لەوەدا خۆی دەبینێتەوە کە دەوڵەتی قوڵی تورکیا هەولی نانەوەی هەڵایەک بدات بە هاوکاری کارەکتەری وەک محەمەد شیاع سودانی و بنەماڵەی بارزانی و چینێک لە نیمچە خوێنەوارەکانی باشوری کوردستان و ئێراق بۆ بوونیادنانی بەرەیەک لە جەنگە پاکتاوکەرەکەی خۆی بەرامبەر بە ڕۆژاوای کوردستا و هێڵی بەرگری گەلی کورد، “کە گوایە ئەوە ئەوانن ئاسایشی ئەو ڕێگا بازرگانیە دەخەنە مەترسی و ئەگەر ئەوان نەبن ، ئەوا هەردوو دەوڵەتی تورک و ئێراق و تەواوی پێکهاتەکان دەبوژێنەوە و ئەوە شوێنکەوتووانی بەڕێز ئۆجالانن کە ناهێڵن کەس سودمەند بێت و هتد ..!” ئەوەش پێدەچێت پیلانی سێیەمی ئەردۆگان بێت، کە بێگومان هەندی سیناریۆی تری فریودەریشیان بۆ ڕایگشتی و میدیاکان ئامادەکردووە. بەڵام لەو کاتەی ناوبراو نەخشەیەکی لە کۆبوونەوەیەکی ناودەوڵەتیدا بەدەستەوە گرتبوو کە تەواوی باکوری سوریا و ئێراقی خستبووە سەر خاکی تورکیا و باسی گرنگی هەبوونی تورکیای دەکرد بۆلەناوبردنی نەیارەکانی و بە نەیاری تەواوی ناوچەکەی لەقەڵەم دەدان، دەوڵەتی تورک لەسەر شەپۆلی جەنگە بەرامبەر بە گەلی کورد و مرۆڤ پێویستی بە لێکدانەوەی قوڵ نابێت هەتا لەوە حاڵی ببێت.

ئەم وتارە راو و بۆچوونی نووسەر خۆیەتی

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

لکاندنی هەرێم بە حکومەتی عێراقەوە کارەساتە

بابەتی دواتر

کێ ئەبێتە سەرۆکی هەرێم؟

editor

بابەتی دواتر
کێ ئەبێتە سەرۆکی هەرێم؟

کێ ئەبێتە سەرۆکی هەرێم؟

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025
پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

حوزه‌یران 8, 2025

دوایین هەواڵ

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?