چوارشەممە, حوزه‌یران 18, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە بیروڕا
کێ ئەبێتە سەرۆکی هەرێم؟

کێ ئەبێتە سەرۆکی هەرێم؟

تشرینی دووه‌م 3, 2024
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

ئازاد رواندزی

راگەیاندنی کۆتا ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، سەرەڕای ناڕەزایش لەسەر ئەنجامەکان، بەڵام وەک دیاردەبێ لیستە براوەکان رازین بە ئەنجامەکان، واتا مەترسی لەسەر رەتکردنەوەی سەرجەم پرۆسەکە نییە. ئەوەی لەئێستا دەبێتە جێی مشتومڕی لایەنەکانی براوە، بەتایبەت ئەوانەی مرخیان لەدەسەڵات خۆشکردووە، شەڕ لەسەر دابەشکردنی پۆستەکانە. بەتایبەتیش سێ پۆستی سەرەکی کە سەرۆکی هەرێم، سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمانە.

پارتی وەک براوەی یەکەم بەڵام زۆرینەی زۆرنا، دەیەوێ بۆ جارێکیتریش سەرۆکی حکومەت لای ئەوبێ، بۆ ئەو مەبەستەش مەسرور بارزانیان وەک کاندید نیشانداوە. لەسەرەتای پرۆسەی هەڵبژاردنیش مەسرور وەک تاکانە دەرخرایە بەردەم رای گشتی، بۆئەوەی بڵێن خاوەن قابلیەت و شایستەی ئەو ئەرکەیە. سەرەڕای ئەوەی یەکێتی زۆر ناڕەزایی خۆیان سەبارەت بە کابینەی نۆیەمی مەسرور نیشانیشدا و زۆر رەخنەی گرانیشیان لێ کرد، بەڵام ئەوە دەزانرێ کە مەسعود و کوڕەکانی نەخۆشی دەسەڵاتن، بەبێ دەسەڵات ناتوانن بژین، مەسعود دەیەوێ وەک سەرکردەیەکی رۆحی و پرسە خەسوانە بمینێ، وەکوتر هەموو دەسەڵاتەکانی رادەستی مەسرور دەکات، واتا تا لەژیاندایە پێگەی مەسرور لە دەسەڵاتی حکومەت و حیزبدا مسۆگەر دەکات.

یەکێتی دەیەوێ رێڕەوی دەسەڵات راستکاتەوە، واتا هاوسەنگی دروستبکاتەوە، بەڵام کورسیەکانی لەو ئاستەدانین کە بتوانێ بەتەنها مەیدان بخوێنێ، یەکێتی ناشتوانێ لەدەرەوەی دەسەڵاتبێ، هەمانکات بەهەمان نەزمی جارانیش ناتوانێ لە حکومەتبێ. لە رابردوو یەکێتی بەسەرۆکی پەرلەمان و دوو جێگری پارتی تەڵبەند کرابوو، بۆیە لە دەرەوەی بەڕێوەبردنی دانیشتنەکانی پەرلەمان بە زەبری قسەی زبر و توندوتیژ، نەیتوانی هیچ رۆڵێکی ئەوتۆ ببینێ کە بتوانێ ببێتە هێزی بڕیاردان. هەمانکات نەشیتوانی پەرلەمان بەگوێرەی یاسا و پەیڕەو بەڕێوەببات، بەڵکو لەناو رێکەوتن و سیاسەتی حیزبی خنکێنرا، تا وایلێهات دادگای فیدراڵ لە ئەرکی خست.

یەکێتی بەگوێرەی ئەو بەڵێنانەی کەبە دەنگدەر و ئەندام و لایەنگرەکانی داوە، پێویستە لانی کەم پۆستی سەرۆکی هەرێم وەربگرێ. پارتی ناتوانێ وەک رابردوو تا دوا هەناسە شەڕی وەرگرتنی سەرۆکی هەرێم بکات، چونکە لە دەرەوەی یەکێتی کەسیتر ئامادەنییە لەگەڵ پارتی بچێتە حکومەت، لەئێستاوە لایەنەکانیتر خۆیان وەک ئۆپۆزسیۆن یەکلای کردۆتەوە، ئەوکات پارتی ناچارە بە دواکانی یەکێتیش رازیبێ.

پارتی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم تەنها نێچیروان بارزانی هەیە، نێچیروانیش ٢٥ ساڵە لە دەسەڵات دووبارە دەبێتەوە، لەلایەکیتریش لە چوار ساڵی رابردوو مەسرور زۆرکات پرستیژی سیاسی شکاند، دیسان مەسعودیش وەک سەرۆکێکی هەرێمی بێناونیشان هەردەم لەپێش نێچیروان کۆسپ بوو، ئەگەر بڵێین باوک و کوڕ لە شەش ساڵی رابردوو نەیانهێشت نێچیروان دەسەڵاتەکانی پیادە بکات راسترە. دیسان بەهێنانی مەسرور بۆ جێگرایەتی سەرۆکی پارتی، لەولاش دیسان لە پێگەی نێچیروان درا، لەکاتێکی وادا باشترین رێگە بۆ نێچیروان، بگەڕێتەوە ناو پارتی و جێگە و پێگەی خۆی بەهێز بکاتەوە، ئەگەرنا لەکۆتایدا وەک سەرۆکایەتی تاڵەبانی لەبەغدای لێدێت.

یەکێتی لە پیادەکردنی دەسەڵاتەکانی لەلایەن قوبادەوە سەرکەوتوو نەبووە، خودی بەرپرسانی یەکێتی لێی رازینین، بۆیەش ناوی جانتا هەڵگریان لێنا. ئەوکات قوباد زەحمەتە بتوانێ پۆستی سەرۆکی هەرێم بەڕێوە ببات، چونکە پۆستی سەرۆکی هەرێم، واتا مەیدان خوێندن لە بەرانبەر مەسرور و مەسعود. چونکە مەسرور دەیەوێ لەپێشوازی هەموو شاندێک هەبێ، دیسان مەسعودیش دەیەوێ هەموو شاندێک کە دێتە هەرێم دەبێ بچێتە لای ئەویش، واتا ئەو رۆڵی سەرۆکی هەرێم ببینێ لەپشت پەردە.

لەئێستا ئەوەی لەهەموو کەس باشتر خاوەن هەڵوێستە لەبەرانبەر پارتی و پارتیش حیسابی بۆ ئەکەن و هەندێکیش لێی ئەترسێن بافڵە تاڵەبانییە، بۆیە ئەگەر ئەو پۆستە بافڵ وەریبگرێ، لەوانەیە لەلایەک هەیبەت بۆ سەرۆکی هەرێم بگەڕێتەوە، لەلایەکیتریش لە دیوەخانی ماڵی بارزانی رزگاریبێ. بۆیە یەکێتی بافڵ بۆ ئەم پۆستە پێشنیار بکەن، لەوانەیە یەکێتی بتوانێ هاوسەنگی دروستبکاتەوە، هەمانکات هەڵوەستەیەکیش بە پارتی بکات و سنورێکیش بۆ سەرەڕۆیەکانی مەسرور دابنێ.

ئەم وتارە راو و بۆچوونی نووسەر خۆیەتی

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

گەلی کورد و پیلانی سێیەمی ئەردۆغان

بابەتی دواتر

یەکگرتووی ئیسلامی بەشداری حکومەت ناکات

editor

بابەتی دواتر
یەکگرتووی ئیسلامی بەشداری حکومەت ناکات

یەکگرتووی ئیسلامی بەشداری حکومەت ناکات

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025
پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

حوزه‌یران 8, 2025

دوایین هەواڵ

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?