ئازا پرێس
ئیبراهیم السمىيدعي، راوێژکاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت؛ پێشبینی دەکەم بەم نزیکانە عێراق روبەڕووی هێرشی ئیسرائیل بببێتەوە؛
دوای ئەوەی ئیسرائیل لە وەڵامی هێرشەکەی ئێران، هێرشێکی وەک خۆی گوتی سنورداری کردە سەر دامودەزگا سەربازیەکانی ئێران، جارێکیتر ئێران و ئیسرائیل هەڕشە لەیەکتری دەکەن. هەر دوو لایان ئاسمانی عێراق بۆ هێرشەکانیان بەکاردێنن، ئێران بەیارمەتی بەرەی مقاوەمەو ئیسرائیلیش بەیارمەتی ئێران ئاسمانی عێراق بەکاردێنن،
لەبەر ئەوەی بەرەی مقاوەمە وەک بەشێک لە ئێران دەناسرێ، بۆیە لێدوان و کارەکانی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی حکومەتی عێراقی توشی ئیحراجی کردووە.
راوێژکارەکەی سودانی دەڵێت، ئێستا عێراق بووەتە گۆڕەپانێکی ئاشکرا بۆ هەردوو وڵاتی ئێران و ئیسرائیل، دەبێت رێگری لە هەموو لایەنەکان بکەین کە عێراق وڵاتی تێپەڕینی موشەک و فڕۆکەکانیان بێت.
لەکۆتایدا ئیبراهیم ئەلسمیدعی وتی، راگەیاندنی جەنگ بڕیارێکی تەواو عێراقییە بەڵام عێراق توانای چوونە ناو جەنگی نییە.
وەک دەگوترێ، سەرۆک وەزیرانی عێراق تا ئێستا (٦) هێرشی بۆ سەر عێراق راگرتووە.