ئازاپرێس
لە بارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستانەوە کارۆخ سەید ڕزگار سەرۆکی حزبی کڵپەی نیشتیمانی کوردستان دەڵێت:” کابینەی ١٠ی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان پێک بهێنرێت بەشێوازی تەوافق لە بینی حزبە براوەکانی هەڵبژاردن نەک بەفشاری ئەعلیمی و مووئامەرە لە حزبەکانی کەیی براوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دانانی نەخشەڕێگەی تورکیا بۆ هەموو کایەکانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان بوە بەدیاردە”.
پارتی بەنیازە بەتەواوەتی هەرێمی کوردستان ڕادەستی تورکیا بکات
تورکیا دەیەوێت پاڵپشتی مەرجدار لە مسرور بارزانی بکات بۆ پێکهێنانی کابینەی ١٠ی حوکومەتی هەرێمی کوردستان “
بەو مەرجەی مسرور بارزانی دەبێت ڕێگە زیاتر خۆشبکات بۆ کۆمپانیاکانی تورکیا بۆ هەموو سێکتەرکانی حوکومەتی هەرێم وەبەرهێنان بکەن “
ئەگەر بێتو ئەم سیناروێیەی تورکیا جێبەجێ بکرێت مسرور بارزانی بۆ جاری دووم دەبێتەوە بە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پاڵبشتی تورکیا “
بەڵام هەرێمی کوردستان وەک قەوارە هیچ ئەرزشێکی نامێنت بەتەواوەتی دەکەوێتە ژێر کۆنترۆڵیی تورکیا لە بەر سێ هۆکار “
یەکەم / سوپای تورکیا بە قوڵای چەندین کیلۆمەتر هاتوەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان بە بیانوی شەڕی پەکەکە زیاتر لە سەدان پێگەی سەربازی لە هەرێمی کوردستان جێگیر کردوە :
دووم / تورکیا لە ڕووی هەواڵگریەوە توانیوێتی هەژموونی خۆی بسەپێنێت لە هەرێمی کوردستان بەڵگەیش بەدەیان ڕۆژنامەنوس و چالاکەوان سیاسی لەماوەکانی ڕابردوو بون بە قوربانی فڕۆکە سیخوڕیەکانی میتی تورکیا لە ناوخاکی هەرێمی کوردستان ئەمیش دەلالەت لەوەدەکات چەندە پێگەی هەوڵگری میتی تورکیا بەهێزە لە هەرێمی کوردستان “
سێهەم / دواین سینارووێ تورکیا دەست بەسەرداگردنی ئابوری هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ئەو ڕێکەوتنەی لەگەڵ مسرور بارزانی ئەنجامیدەدات لە داهات و کە تەوای سێکتەرەکانی پەروەردە تەندرووستی کارەبا ئاو گەشتیاری وەبەرهێنان نەوت تەنانەت هەژماری بانکی فەرمانبەران کە پێدەوترێت هەژماری من کە بەشێکدەبێت لە پرۆسکە هەمووی دەکەوێتە ژێر کۆنترۆڵی ئەو کۆمپانیانەی تورکیا ئەوان هەموو سێکتەرەکان حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەبەن بەناونیشانی کەرتی تایبەت “
هەرێمی کوردستان بەهەموو شێوەیەک دەکەوێت ژێر ڕکێفی تورکیا سیاسی و عسکەری و ئەمنی و ئابوری بەس ئەوەماوە داوای ئەوە لە تاکی کورد بکرێت شوناسی خۆی لە کوردبونی خۆی پەشیمانبێتوە ببێت بەتورک