ئازا پرێس
د. سورا یاسین – بەڕێوەبەری هۆبەی تۆمارکردنی شێرپەنجە لە ئەنجوومەنی شێرپەنجەی عێراق: زۆرترین تووشبووی شێرپەنجە لەسەر ئاستی عێراق بە لەبەرچاوگرتنی ژمارەی دانیشتووان لە هەولێر تۆمارکراوە.
لە ساڵی 2023دا 43 هەزار و 62 تووشبووی شێرپەنجە لە عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، ئەوە لەکاتێکدا لە ساڵی 2022دا 39 هەزار و 68 تووشبوو تۆمارکرابوون.
بەڕێوەبەری هۆبەی تۆمارکردنی شێرپەنجە لە ئەنجوومەنی شێرپەنجەی عێراق گوتی، “لەسەر ئاستی پیاوان، هەولێر یەکەمە و لە هەر 100 هەزار پیاو 128.4یان تووشی شێرپەنجە بوون. لە ژنانیش هەولێر هەر لە پلەی یەکەم دێت و لە هەر 100 هەزار ژن 159.4یان تووشی شێرپەنجە بوون”.
دوای هەولێر، پارێزگای کەربەلایە کە لە هەر 100 هەزار کەس 125.4 کەس تووشبوون؛ نەجەف لە پلەی سێیەم دێت و لە هەر 100 هەزار کەس 120 کەس تووشبوون.