ئازا پرێس
شەوی رابردوو لە شارۆچکەی کۆیە، لەئەنجامی رووداوی تەقەکردن لە ماڵێک کەسێک کوژراو، ماڵەکە و ئۆتۆمبێلی ماڵەکەش سوتان.
بەگوێرەی زانیاریەکانی تەندروستی کۆیە، ئەو کەسەی کوژراوە ناوی سەڵاح سید عەبدوڵایە و تەمەن ٧٤ ساڵە.
دەگوترێ هاوڵاتی سەڵاح لەلایەن برازاکەیەوە بە دوو گوللە کوژراوە، هەروەها لەئەنجامی سووتان و گڕی زۆری ئۆتۆمبێلەکە ماڵەکەش سوتاوە. تائێستا ناوی تاوانبار ئاشکرا نەبووە، هەروەها نازانرێ ئەو برازایە چ ناکۆکیەکی لەگەڵ مامەی هەبووە کە بۆتە هۆکاری کوژرانی.