ئازا پرێس
کامەران عوسمان بەرپرسی دیسکی مافی مرۆڤ لە رێکخراوی CPT، لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە رۆژی ٩-١١-٢٠٢٤ئاماری هێرش و پەلامارەکانی دەوڵەتی ئێرانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان لە ساڵی ١٩٩١- ٢٠٢٤ راخستە بەرچاوان، هەمانکات داتا و ژمارەی قوربانیانیشی ئاشکرا کردووە.
سوپای پاسدارانی ئێران لە هەرێمی کوردستان بەرپرسە لە شەهید کردن و بریندار کردنی ١٤٣ هاووڵاتی مەدەنی لەو ژمارەیە ٨١ هاووڵاتی مەدەنی شەهید بوونە و ٦١ هاووڵاتی مەدەنی بریندار بوونە.
لە سەرجەم قوربانیانی هێرشەکانی سوپای پاسداران:
- ١٠ هاووڵاتی مەدەنی بە هێرشی فرۆکەی بێفرۆکەوان بوونەتە قوربانی.
- ١١١ هاووڵاتی مەدەنی بە هۆی تۆپبارانی سوپای ئێران بوونەتە قوربانی.
- ١٩ هاووڵاتی مەدەنی بە هۆی تەقەکردنی راستەوخۆ لە بارەگاکانی لەشکری ئێران بە چەکی سووک بوونەتە قوربانی.
- ٣ هاووڵاتی مەدەنی بە هۆی بەرکەوتەنیان بە تی ئێن تی لە هەرێـم بوونەتە قوربانی.
قوربانیانی سوپای ئێران لەسەر هەرێمی کوردستان دابەش دەبنە سەر دوو پارێزگا، سلێمانی و هەولێر؛
١-پارێزگای سلێمانی زۆرترین قوربانی تۆمارکراوە کە ١٠٢ هاووڵاتی مەدەنین، کە ٩٦ لەو قوربانیانە بە تەنها لە قەزای پشدەر تۆمارکراوە.
٢-پارێزگای هەولێر کە ژمارەی قوربانیانی مەدەنی ٤١ قوربانیە، زۆرترین قوربانی لە قەزای چۆمان تومار کراوە کە ١٦ قوربانییە.
لە کۆی گشتی هێرشەکانی ئێران کە ١٤٣ هاووڵاتی بوونەتە قوربانی:
- ١٣٩ هاووڵاتی بە نەتەوە کورد
- ٣ هاووڵاتی بە نەتەوە فلیپینی
- ١ هاووڵاتی بە نەتەوە عەرەب
رەگەزی قوربانیان کە ١٤٣ کەسن:
– ٩٨ پیاو
– ٤٥ ژن
تەمەنی قوربانیان:
٩٩ قوربانی سەرووی ١٨ ساڵن
٤٤ هاووڵاتی ژێری ١٨ ساڵن بە واتا منداڵن.