ئازا پرێس
کامەران عوسمان بەرپرسی دیسکی مافی مرۆڤ لە رێکخراوی CPT لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماری قوربانیەکانی هێرشە زەمینی و ئاسمانییەکانی هەردوو دەوڵەتی تورکیا و ئێرانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان لە ٩-١١-٢٠٢٤راخستە بەرچاوان، ئێمە لە ئازا پرێس بۆ ئەوەی خوێنەر باشتر لە وردەکاریەکان تێبگات قوربانیەکانی هێرشی تورکیا بەجیا و ئەوانەی ئێرانیشمان لە یەکتری جیا کردۆتەوە، واتا لە دووبەش پێشکەشتان دەکەین.
ئاماری هێرش و پەلامارەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان و ژمارەی قوربانییەکان لە هاوڵاتیانی مەدەنی:
لە ساڵی ٠١/٠١/١٩٩١ تا وەکو ٣٠/٠٧/٢٠٢٤ ، ٧٠٢ هاووڵاتی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان بوونەتە قوربانی ئۆپەراسیۆن و لەشکەرکێشی تورکیا لەو ژەمارەیە ٣٤٦ شەهید بوونە و ٣٥٨ هاووڵاتی تەریش بریندار بوون.
لە سەدا ٦٩ ٪ قوربانیەکان لە ئۆپەراسیۆن و بۆردمانی ئاسمانیەکانی تورکیا بوونە.
لەم ژمارەیە ٣٣٣هاووڵاتی مەدەنی قوربانی بۆردمانی فرۆکە جەنگیەکانی تورکیان.
١٣٢ هاووڵاتی مەدەنی بوونەتە قوربانی هێرشی فرۆکەی بێفرۆکەوان.
١٨ هاووڵاتی مەدەنی بوونەتە قوربانی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە هەرێمی کوردستان.
٢هاووڵاتی مەدەنی بە هۆی هێرشەکانی بە هەلیکۆپتەر بوونەتە قوربانی.
١ هاووڵاتی مەدەنی بە هۆی پارچە تێکشکاوەکانی درۆن و بووتە قوربانی.
لە سەدا ٣١٪ هاووڵاتیانی مەدەنی قوربانی بە هۆی ئۆپەراسیۆنی زەمینی یا خود لەشکرکێشێ بوونەتە قوربانی.
لەو ژمارەیە ١٠٤ هاووڵاتی مەدەنی بە هۆی تۆپبارانەوە بوونەتە قوربانی.
لە هەمان کاتدا ٣٠ هاووڵاتی مەدەنی سزای مەرگیان دا سەپێنراوە.
٢٨ هاووڵاتی مەدەنی بە هۆی بەرکەوتنی تی ئێن تی ، ناپاڵم و چەکی قەدەغەکراوە بوونەتە قوربانی.
٥٢ هاووڵاتی مەدەنی بە هۆی تەقەکردنی راستەوخۆ لە بارەگاکانی لەشکری تورکیا بە چەکی سووک بوونەتە قوربانی.
لە هەرێمی کوردستان قوربانیەکان دابەش بوونە بە سەر ٤ پارێزگا ئەوانیش:
١-پارێزگای دهۆک زۆرترین رێژەی بەردەکەوێت کە٣٠٦ هاووڵاتی مەدەنی بوونەتە قوربانی. لە پارێزگای دهۆکیش قەزای ئامێدی زۆرترین قوربانی لێکەوتووە کە ١٤٨ قوربانی هەیە.
٢-پارێزگای هەولێر کە ٢٤٢ هاووڵاتی مەدەنی بوونەتە قوربانی، قەزای سیدەکان زۆرترین رێژەی تۆمار کردووە کە ١٢٣ قوربانی لێکەوتوتەوە.
٣-پارێزگای سلێمانی کە ١١٤ هاووڵاتی مەدەنی بوونەتە قوربانی کە زۆرترین رێژەی تۆمار کراو لە قەزای پشدەرە کە ٧١ قوربانی هەیە.
٤-پارێزگای نەینەوا ٤٠ هاووڵاتی مەدەنی تۆمارکراوە کە زۆرترین رێژەی قوربانی لە قەزای شەنگال بە ٢٨ قوربانی.
کۆی گشتی قوربانیان لە ٧٠٢ کەس، بە گشتی ٤٩٥ پیاون و ٢٠٤ یان ژن
- ٥٠٨ قوربانی سەرووی ١٨ ساڵن
- ١٩٤ ژێر ١٨ ساڵن واتە منداڵن
لە ئەنجامی هێرشەکانی تورکیا لەسەر هەرێمی کوردستان، بە کۆی گشتی کورد ، عەرب ، تورک و هاووڵاتیێکی دانیمارکیش بوونەتە قوربانی.
تۆمارکراوەکان بەم شێوەیە:
- کورد ٦٤٨ قوربانی
- عەرەب ٤٩ قوربانی
- تورک ٤ قوربانی
- دانیمارک ١ قوربانی
لە کاتی بە ئامانج گرتنی هاووڵاتیانی مەدەنی کە سەر قاڵی کار و کشتوکاڵ بوونە رێژەکە بەمشێوەیەیە:
- ٢٥٦ هاووڵاتی خەریکی کاری کشتوکاڵی بوون
- ١٥٧ هاووڵاتی مەدەنی لەکاتی بەئامانج گرتنیان لەماڵەکانی خۆیان بووە
- ٦٧ هاووڵاتی کە گەشتیار بوونە
- ٦٦ هاووڵاتی لەکاتی کارکردن و کاسبیدا بوونەتە قوربانی
- ٣٢ هاووڵاتی پەنابەر لە ناو کەمپدا
- لە قوتابخانە هاووڵاتی بووتە ئامانجی هێرشی تورکیا