ئازا پرێس
غالب مەحمەد پەرلەمانتاری پێشوی عێراق یەکێک لە سەرکردەکانی رەوتی هەڵوێست لە پەڕەی خۆی گەندەڵیەکیتری پارتی ئاشکرا دەکات سەبارەت بەفەرمی کردنی چەکدارانی رۆژی ئەنەکەسە. د.غالب دەڵێت،
هێزی ڕۆژ كە ژمارەیان (١٧) هەزارەو پارێزگاری لە بارەگاكانی توركیا دەكەن لە هەرێمی بادینان، ماوەی یەك هەفتەیە پارتی لە بانكی زانكۆ لە هەولێر بایۆمتری و (هەژماری من )یان بۆ دەكات!!
چەکدارانه رۆژ کە لەلای خەڵکی رۆژئاوا بە چەتەکانی رۆژ دەناسرێن، پارتی و تورکیا بەهاوبەشی دایانمەزراندون بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان. دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی ناوی لەلیستی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەرخستوون، ئێستا پارتی دەیەوێ بەفێڵی جیاواز بیانخاتەوە ناو لیستی مووچەخۆران، بۆئەمەش بایۆمەتری و هەژماری منیان بۆ سازدەکات.