ئازا پرێس
بڕیارە سبەی ١٣-١١-٢٠٢٤محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان بکات و سەرەتا لە هەولێر چاوی بە بارزانییەکان بکەوێ، بڕیارەیشە سەردانی سلێمانی بکات و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی کۆببێتەوە.
وەک وتە بێژی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم ئاماژەی پێکردبوو لە جانتاکەی سودانی دوو بابەت هەیە، یەکیان پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتە، دووەمیش کێشەی مووچەی فەرمانبەران و بودجەی هەرێمە.