ئازا پرێس
بەگوێرەی زانیاریەکان ئەو گەورە بازرگانەی دوێنێ ١٦-١١-٢٠٢٤ لە گەڕەکی کوردساتی شاری سلێمانی خۆی کوشتوە، ناوی دەریا فواد ساڵحە و تەمەنی ٥٧ ساڵە.
دەریا فواد کەوەک بازرگانێکی نیشتمانی دەناسرا، لەبەر لەدەستدانی سەرمایەکی زۆر لە مامەڵەیەکدا، بۆیە وەک دەڵێن تووشی شۆک بووەو بەدەمانچەکەی فیشەکێکی بەسەری خۆیەوەناوەو خۆی کوشتووە.
بەگوێرە زانیاریەکان دەریا فواد لەژێر فشارێکی زۆری چەند دەستڕۆوشتوێکی حیزبدابووەو هەراسانیان کردووە. ئەمانە هەموویان سەرچاوەی ئەو رووداوە دڵتەزێنە بوونە.
لەئێستا پۆلیس لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوی خۆکوشتنەکە دەکات، تائێستا هیچ زانیاریەکی بۆ راگەیاندنەکان نەدرکاندوە.