ئازاپرێس
چالاکوان تریفەی کاکە لاوە بەم شێوەیە هەڵسەنگاندنی بۆ ئەو بابەتە کردووە
(شەقامی سالم و بەر سەهۆڵەکەی سلیمانی لای موسڵمانان پیرۆزترە یان شاری مەکە)
وێنەی یەکەمی لای چەپی پۆستەکەم، وێنەی ئەو دوو گەنجە جوانە بوو کە بەر لە چوار ساڵ لە شەقامی سالم و (سەهۆڵەکە)ی سلێمانی بە بەر چاوی خەڵکەوە لەسەر ئاوازی مۆسیقایەکی سالسا سەمایەکیان بۆ ماوەی چەند چرکەیەک پێکەوە ئەنجام دا.
ئەوە بوو زۆرینەی مەلا و وتار بێژ و بانگخوازەکان کردیانە بابەتی گەرمی خۆیان و ئەو دیاردە جوان و دوور لە تاوانەیان بە کوفر و بێ ڕەوشتی و دوور لە عورف و عادەتی ئیسلام پیناسە کرد و هێرشێکی دوور لە ڕەوشتیان کردە سەر کەسایەتی ئەو دوو گەنجە جوانە و موسڵمانانی شاری سلێمانیان ئاڕاستە کرد کە بچن لە شوینی سەماکە، ئەمان نوێژی بە کۆمەڵ بکەن و هەر واشیان کرد .
وێنەکەی تەنیشتی، وێنەی خانمی گۆرانی بێژی ئەمریکی جێنیفەر لۆپێزە کە بە جلێکی تەنکی نیمچە ڕووتەوە لە ناو شاری مەکەدا و لە تەنیشت ماڵەکەی اللە دەر دەکەوێت و وێنەی سێهەمیان هەمان کەسە و لە هەمان شوێندا کە شیرەکەی ئیمام عەلی (سيف ذو الفقار) كە دیاری پەیامبەری ئیسلام محمد بووە بۆ ئیمامی عەلی و ئیتر لەو کاتەوە عەرەب بۆ جارێکی تر شیرێکی تری دوو سەریان درووست نەکردەوە وەک ڕێز لێنانێک بۆ بەرزی و پیرۆزی ئەو شیرە کە دیاری پەیامبەر بووە، بەڵام جەنیفەر لۆپێز ئەو پیرۆزیەی ئەتک کرد کاتێک (سيف ذو الفقار)ەکەی وەک کەمەر بەندێک بە قەدیەوە و کەمێک لە خوار ناوکیەوە بەستبوو.!!
نەمان بینی نە مەلایەک نە بانگخوازێک، نە وتاربیژێک، تەنانەت نەک هەر مەلا و بانگخوازو وتاربێژە کۆیلە و بە کرێگیراوەکانی لای خۆمان بەڵکو هیچ یەک لە علماء المسلمين، نە علماء الأزهر، نە شیوخ الاسلام، نە موفتیەکان، بە یەک وشەش ڕەخنەیەک ئاڕاستەی شازادەی سعوودیە و حکومەتی سعوودیە بکەن و ئەو کارە بە بێ ڕەوشتی و بێ ڕێزی کردن بە پیرۆزیەکانی ئیسلام و مەکە و قیبلەی موسڵمانان پێناسە بکەن، بەڵکو بەڵگەی ڤیدیۆکان پیشانی ئەدات کە هەندێک لەو پیاوە ئاینیانە لەو ئاهەنگ و نمایشەدا لە ناو میوانەکاندا بوونیان هەبووە و تام و چێژیان لێ بینیوە.
کەواتا تف و نەفرەت لە مەلا و بانگخواز و وتاربێژە کۆیلە و جاش و تاریک پەرستەکانی کورد، تف و نەفرەت لە پیرۆزیەکانتان.
دروود بۆ ژیان، بۆ جوانی، بۆ تەبایی و پێکەوە ژیان!