چوارشەممە, حوزه‌یران 18, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە بیروڕا
کەرکوک بە ژمارە مایەی دیارە

کەرکوک بە ژمارە مایەی دیارە

تشرینی دووه‌م 18, 2024
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

لوقمان مستەفا

ژمارەی دانیشتووانی خەڵکی شاری کەرکوک لەساڵی (1957) بەم جۆرە بووە: کورد (178000) بووە. عەرەب (48000) بووە. تورکومان (43000) بووە. ئاشووری و کلدان (10000) بووە. لەھەمان ساڵی (1957) دا ژمارەی کرێکارو کاربەدەستانی کورد لە کۆمپانیای نەوتی کەرکوکدا لەسەدا ھەشتا (80%) بووە، بەڵام سەرژمێری کردنی کرێکاری کورد لەساڵی (2003) دا لەسەدا بیست (20%) بووە،

 ئەمە بەڵگەی ئەوپەڕی شۆڤێنیستی بەعس و دەووڵەتی عێراق دەردەخات، کە چۆن ساڵ لەدووای ساڵ کوردیان نان بڕاوو دەربەدەر کردووە.

* لە سەرژمێرى (1957)دا ڕێژەى ئەوانەى زمانى کوردییان بە زمانى دایکى خۆیان دانابوو لە لیواى کەرکوک (48%) دانیشتوانی پێکدەهێنا، بەڵام لە سەرژمێرى (1997)دا لە پارێزگاى کەرکوک تەنها (21%) دانیشتوان بە کورد تۆمارکران.

* بەپێى بەڵگەنامەکان لە سەردەمى دەسەڵاتى بەعسدا (1968 – 2003)، لە چوارچێوەى سیاسەتى زۆرەملێى (راستکردنەوەى بارى نەتەوەیى – تصحیح قومیە)دا، (38147) کورد کراون بە عەرەب یان خۆیان کردوە بە عەرەب، هەروەها (42386) تورکمان خۆیان کردوە بە عەرەب یان کراون. واتە بەگشتى (80533) کەس ناسنامەى نەتەوەییان گۆڕدراوە. ئەمە سەرەڕاى ئەوەى هەر لەو ماوەیەدا کۆى گشتى عەرەبى هاوردە بۆ کەرکوک (26476) خێزان بووە کە (214696) کەس بوون. لەو ژمارەیەش (16104) کەسیان فەرمانبەر بوون و هێنراونەتە ناو کەرکوک، زۆربەشیان خراونەتە کۆمپانیاى نەوتەوە.

* عەلى حەسەن مەجید (عەلى کیمیایى) بەرپرسى نووسینگەى باکورى حیزبى بەعس، واتە دەسەڵاتدارى یەکەمى بەعسیەکان لە کەرکوک و کوردستان، لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرسانى حیزبى بەعس، ئەمن و سوپا لە کەرکوک لە (15/4/1989)، دەڵێت: کاتێک هاتمە ئێرە ژمارەى عەرەب و تورکمان لە (51%) دانیشتوانى کەرکوک زیاتر نەبوو. بۆ ئاگاداریتان شەست ملیۆن دینارم خەرجکرد تا گەیشتینە ئەم دۆخەى ئێستا. هەموو ئەو عەرەبانەى کە هاوردمان بۆ کەرکوک، ڕێژەکەیان نەگەیاندە (60%)، لەبەرئەوە لە کوردانى کەرکوک و دەوروبەرەکەى قەدەغەم کرد لە دەرەوەى ناوچەى ئۆتۆنۆمى کاربکەن.

* بەر لە ساڵى (1976)، ڕووبەرى شارى کەرکوک (پارێزگاکە) بریتى بووە لە (19.543 کم2)، هەروەها کەرکوک بریتى بووە لە حەوت قەزا و (23) ناحیە و (1438) گوند. دواى ئەو مێژووە بووەتە سێ قەزا و نۆ ناحیە و (590) گوند، ڕووبەرەکەشى بووەتە (9426 کم2)، واتە بەگشتى (10.117 کم2) لە ڕووبەرەکەى دابڕێنراوە.

* لەماوەى هەردوو ساڵى (1987 – 1988)دا لە سنورى کەرکوک (781) گوند ڕوخێنراوە، شەش ناحیە وێرانکراوە و هەڵوەشێنراوەتەوە کە لەو گوندانەدا (37726) خێزان ژیاون. (39187) خانوو ڕوخێنراوە. (45777) خێزان راگوێزراوە و بەشێکى بەر شاڵاوى دڕندانەى ئەنفال کەوتوە.

* لە کەرکوک لە (1/7/2007) تا (31/8/2014)، ژمارەى ئەو خێزانە ئاوارانەى بۆ قەرەبووکردنەوە ناویان نووسرابوو، کە لە سەردەمى بەعسدا بەر شاڵاوى ڕاگواستن و تەعریب و سڕینەوە کەوتوون (130) هەزار خێزان بوون. ئەو خێزانە عەرەبانەش کە فۆرمى قەرەبوویان بۆ پڕکرابوەوە تا بگەڕێنەوە شوێنى پێشوویان (30384) خێزان بوو.

سەرچاوەکان:

  1. دکتۆر جەبار قادر: کەرکووک نەفرەتى نەوت و ستەمى دیمۆگرافیا، لەبڵاوکراوەکانى ئەکادیمیاى کوردى، چاپى دووەم، هەولێر، 2022.
  2. لەتیف فاتیح فەرەج: برینەکانى قودس و دڵ، لە بڵاوکراوەکانى دەزگاى رۆشنبیرى جەمال عیرفان، چاپى یەکەم، چاپخانەى تاران، 2021.
هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

یەکێتی بڕیارێکی گرنگی بۆ حیزبەکەی دا

بابەتی دواتر

دوای قەتەر حەماس لەتورکیا داوا دەکرێت

editor

بابەتی دواتر
دوای قەتەر حەماس لەتورکیا داوا دەکرێت

دوای قەتەر حەماس لەتورکیا داوا دەکرێت

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025
پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

حوزه‌یران 8, 2025

دوایین هەواڵ

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?