ئازا پرێس
پاڵپشت بە پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی و راسپاردەی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دووەمین دیداری خۆی ئەنجامدەدات. لیژنەی باڵای دیداری یەکێتی بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری لیژنەکە ئەمڕۆ دووشەممە ١٨-١١-٢٠٢٤ لە دەباشان کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکە پاڵپشت بە پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی پەسندکراوی کۆنگرەی پێنجەم و راسپاردەی دواکۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی ئەنجامدرا. ئامانجی سەرەکی کۆبوونەوەکە باس کردن بوو لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی دووەمین دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
بەگوێرەی زانیاریەکان دیدارەکان دەکەونە ساڵی داهاتوو.
لە هەموو حیزبەکان لەنێوان کۆنگرەکاندا کۆنفرانس ئەبەسترێن، بەڵام یەکێتی داهێنانێکی ناوخۆی کرد و لەبری کۆنفرانس دیدار ئەنجام دەدات.