ئازا پرێس
گروپی تیرۆریستی د١عـ.ـش، بە ڕاگەیاندراوێک بەرپرسیارێتی خۆیان لە تـ.ـەقینەوەی بۆمـ.ـبە چێندراوەکەی ڕۆژی ١٧ـی ئەم مانگەی سنووری پەڵکانەی سەربە شارۆچکەی خورماتوو لە پارێزگای سەڵاحەدین کە قوربانی لێکەوتەوە ڕاگەیاند.
ڕۆژی ١٧ـی ئەم مانگە، دوای ئەوەی لیوای ١ـی هاوبەشی عێراق بە مەبەستی کێوماڵکردنی سنوورەکە و پاککردنەوەی لە تیرۆریستانی د١عـ.ـش لە ئەرکدا بوون، بـ.ـۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلی بەرپرسی فەوجی سێی لیواکەدا تـ.ـەقییەوە و بووە هۆی شەهیدبوونی عەقید سامان سابیر بەرپرسی فەوجەکە و ئەفسەر و سەربازێک هەروەها برینداربوونی سێ سەربازی دیکە.
لە ڕاگەیاندراوێکدا، گروپی تیرۆریستی د١عـ.ـش بە ناوی ویلایەتی کەرکووکەوە بەرپرسیارێتی خۆیان لە دانانی بـ.ـۆمبەکە ڕاگەیاند و دەڵێن ئێمە کردوومان.
جێگەی ئاماژەیە دەمێک بوو تیرۆریستانی داعش بە لێدوانی فەرمی کارە تیرۆریستیەکانیان لە ئەستۆ نەدەگرت و لێدوانیان بۆ نەدەدا.