ئازا پرێس
پارێزەر سرووش هەڵەبجەی لە پەڕی ئەلکترۆنی خۆی باسی زیانەکانی سەرژمێری دەکات، ئەوەش ناشارێتەوە دەڵێت، بەهۆی زۆری وەچە نانەوە لەلای هاوڵاتیانی عەرەب رەنگە ببێتە زیان بۆ کورسیەکانی پەرلەمان و بەشە بودجەی هەرێم.
دەقی وتارەکەی سرووش هەڵەبجەیی
زیانە کانی سەرژمێری
هەرکات کورد لەم ڕێژە کەم بوو بەرامبەر عەرب، ئەوکات کورد کورسی پەرلەمان و بودجەی کەم دەکرێتەوە، بۆیە عێراق ئەمەی کرد.
یەکەم:
لە خواروو و باشوری عێراق … بەهۆی سیستمی خێڵەکی و عەشایەری، تاڕادەیەکی زۆر هاوسەرگیری پێش وەخت باوەوو کلتورە، بۆ؟ هەرگەنجێک کەتەمەنی کە تەمەنی گەیشتە نێوان 16بۆ 14ساڵ هاوسەرگیری پێکراوە لەژێر زەختی عەشیرەتوو بنەماڵەدا … وەچە خستنەوە لەنێوان 16بۆ 18ساڵ، بەهێندەی وەچە خستنەوەی ناوچە شارو پارێزگاکاننە .
دووم:
ناوچە و شارو پارێزگاکانی جنوب و خواروو، لەچاو شارو پارێزگاکانی تر ئەمانیش لەژێر ئەزمونی باوک سالاری، هەمانکات بوونی کێڵگەی کشتو کاڵی و داهاتی سەربەخۆیان، دیسان هاوسەرگیریان، وەچ خستنەوەیان بەدووهێندەی پارێزکاکانیترە، وەک بەغداد ئەو ناوچانە.. واتە ڕێژەی وەچەخستنەوە لە 17بۆ 20بە دووهێندەیە.
سێەم:
لە بەغدادو گشت عێراق زەواج لەنێوان 18تا 20بەردەوامە، بەخوێنکارانی زانکۆشەوە. کەواتە ڕەنگاڵەی کلتورو فەرهەنگی عەرب، وەچەخستنەوەی سێ هێندەی ناوچەکانی کوردستانە.
لێرەدا دێنە سەرکوردستان؛
باری ئابوری، نەبوونی کێڵگەی کشتوکاڵی، خوێندن، نەبونی کاری سەربەخۆ … شەڕی دەسەڵاتوو بنەماڵە، خوێندن دواخستن، دانەمەزراندن، شەڕی بەردەوامی خاک، نەبونی هیوا … لەچاو ناوچە کانی عەرەب هاوسەرگیری یەک تا 7جیاوازە. واتە یەک هاوسەرگیری بەرامبەر حەوت هاوسەرگیریە، یەک مناڵ بەرامبەر 8منداڵە!!
ئەم سەرژمێریە گەربەم پێوانانە عێراق بەکاری بێنێ، ئەوا کورد کورسی پەرلەمانی کەم دەکات، لەگەڵ بودجەش، ڕێژەی کورد لەعێراق بەڕێژەیەکی بەرچاو کەم دەکات، پێچەوانه زیادبونی رێژەی عەرەب.
چونکە هاوسەرگیری هۆکاری ڕاستەوخۆی مانەوەی وەچەیە، جگە لەکۆچی بێشوماری گەنجەکانمان، شەهیدبونیان، خنکانیان لەئاوی ئیجە، مانەوەی ڕێژەیەکی زۆر کوڕان و کچان بێ هاوسەرگیری.
بەداخەوە ئەمەش گورزێکی کوشندەیە بۆ داهاتوی کورد…. چونکە 100هەزار کەس کورسیەکە بۆ پەرلەمانی عێراق، ئەگەر عەرەب 100هەزار کەسی زیادکردبێ کورد 20000هەزار زیاد دەکات.
80000هەشتا هەزار جیاوازی تاک هەیە… ئەگەر وردتر لێکدانەوەی بۆ بکەم، زۆر کەمتر دەکەین، ڕەنگە 10000دەهەزاربین بەرامبەر 80000هەزار تاکی عەرەب. جگە لەو هەموو منداڵەی لەکوردستان لەدایک بوون ئەوانیش هەر عەرەبن.