شیکاری ئازا پرێس
ململانێی ناو بنەماڵەی بارزانی لە ئاستی کەسی دەرکەوتووە، بەڵکو خۆی بەدەزگا کردووە، ئەمەش لە کۆڕ و کۆبوونەوەکان باشتر دیار دەبێ. نێجیرڤان بارزانی بۆ ئەوەی پێگەی خۆی زیاتر پتەو بکات بۆیە لە دەرەوەی
دامودەزگای حیزبی، دامودەزگای تریشی دامەزراندن، نمونە زانکۆی کوردستان، دەزگای روانگە، دەزگای مێری، تیڤی رووداو و …هتد. لەپاڵ ئەوان مەسرور بارزانیش دامودەزگا و تیڤی تایبەت بەخۆی و کوڕەکەی دامەزراندون، زانکۆی بارزانی و خێرخوازی بارزانی و ئەو مێپسەشی هاتۆتە سەر، هەڵبەت باسی کۆمپانیاکانی بواری بازرگانی و خانوبەرەو گەشت وگوزار و نەوتمان نەکردووە.
ئەوەی لێرە پێویستی بەشیکار کردنە ئەویش، دوای کۆنفرانسی مێری لە هەولێر کە لەلایەن نێچیروانەوە سپۆنسەری دەکرێت، ئاستی میوان و گفتوگۆیەکانیشی ئاستێکیان هەبوو. مەسرور دەیەوێ بڵێ ئاستی پەیوەندیەکانی من و کوڕەکەم و باوکم لە نێچیروان کەمتر نییە، بۆیە ئەویش هەستاوە بە سازدانی کۆنفرانسێک لە دهۆک بەناوی زانکۆی ئەمریکی. لەگەڵ ئەوەی دوای کۆنفرانسی مێری هیچ پێویست بەم کۆنفرانسە نەبوو، چونکە شتێکیتر کە پارتی باسی بکات نییە، بۆیەش سەیری پەیامەکانی سەرۆکی پارتی و جێگرەکەی و ئەندامەکانی م.س، هیچ شتێکیان پێنەبوو کە بکرێتە هەواڵ، بۆیەش لەهەموو قسەی سەرۆکی پارتی تەنها مادەی هۆشبەر هەبوو.
بانگهێشتی میوان:
بانگهێشتی میوان زۆر لاوازە و لەمەش رق و کینی مەسعود و مەسروری پێوەیە، بۆیە هیچ کەسێکی یەکێتی و هیچ کەسیان لە رۆژئاوا و باکوریش بانگ نەکردوە. باسی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن، بەڵام لە کوردستان لە دەرەوەی کاکە حەمە کە هێشتا لە شەڕی براکەی ساردنەبۆتەوە کەسیتریان بانگ نەکردووە.
میوانەکان لە ئاستێک بێ کاریگەرن کە هیچ وشەیەکی جیاوازیان پێنییە و ناتوانن شتێک بۆ دۆخی ئاڵۆزی رۆژهەڵاتی ناوین بڵێن، نمونە لە تورکیا داود ئۆغلو هاتووە کە هیچی پێنییە و لە ئێستا هیچ کاریگەریەکی لەسەر ئاشتی لە باکوری کوردستان و تورکیا نییە. ئەگەر بەجدی باسی ئاشتی دەرکرێ، باشاندێکی بەهێز لە دەم پارتی و ئەکەپە بەهاتبوونایە و پەیامی ئاشتی و چارەسەریان بدابوایە. دیسان شاندێک لە فەلەستین و ئیسرائیل هەبوونایە، یان شاندێکی بەهێزی ئێران و ئەمریکا. هەبوونی سەرۆک کۆمار و سەرۆک پەرلەمانی عێراق و وەزیری دەرەوەی بەمیوان ناژمێردرێن، چونکە ئەوان خۆیان خاوەن ماڵن.
پارتی لە ریزی پێشەوەی هۆڵی کۆنفرانس لەکۆی ٢٥ کورسی ١٥یان سەرۆک و جێگر و مەکتەب سیاسی و ئەندامانی پارتین، پارتی ئەو کۆنفرانسەی بۆخۆی کردووە یان بۆ میوانی دەرەوە؟؟
ئەوەشی بۆ زیاد بکەین، سەرۆک و ئەندامانی م.س یەکێتی کەس لەم کۆنفرانسە نابینرێن، دیارە هێشتا تای پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن بەری نەداون، یان قسەکانی بافڵ زۆر ئازاری داون ئەوەیان نازانین؟؟
بۆیە کۆنفرانسی مێپس ی زانکۆی بارزانی (مەسرور) هیچ پێویستیەک نەبوو، ئەگەر پێشبڕکێ نەبێ لەگەڵ دەزگای مێری نێچیروان. بۆیەش تا ئێستا کۆنفرانسی مێپس پەیامێکی پێنەبووە، زەحمەتیشە پەیامێکی جیاوازی پێبێ.