ئازا پرێس
شارەزایەکى ئەمنیى رایگەیاند، سوپای تورکیا دزەیان کردووەتە ناو 12 ناوچەی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی پارێزگای دهۆک و هەندێک لە بارەگا سەربازییەکانیشى گەیشتونەتە قوڵاى 140 کیلۆمەتر بۆ قوڵایی ناو خاکی عێراق.
لەشکرکێشییەکانى تورکیا بۆناو خاکى عێراق و هەرێم بەردەوامى هەیە و بەپێى ئامارى رێکخراوى سپى تى ئەمریکیش تەنها لەمساڵدا بە هۆی هێرش و داگیرکارییەکانی تورکیاوە 23 هاوڵاتى مەدەنی شەهید و بوون و 17 هاوڵاتى دیکەش بریندا ربوون.
ئەحمەد تەمیمى شارەزاى بوارى ئەمنى لە نوێترین چاوپێگەوتنیدا بۆ ڕۆژنامەی “بەغداد الیوم” رایگەیاندووە، کێشەی کورد لە تورکیا بە فیشەک چارەسەر ناکرێت
دەشڵێت، تورکیا ئۆپەراسیۆنەکانی بەڕێژەى 70%ى ڕووبەڕووی شەڕی پارتیزانی دەبنەوە، نیگەرانی و لە زیادبوونی ڕێژەی کوشتنی سەربازەکانی و شاردنەوەیان ئەوەى رانەگەیاندووە و ئەنقەرە نزیکەی 80 بارەگای هەیە کە بنکەی گەورەیان لە قوڵایی عێراق و هەرێمی کوردستاندا هەیە کە نیوەیان لە ماوەی چەند ساڵێکدا بەهۆی زیانی زۆرەوە ناچار دەبن دابخرێن.
بەوتەى تەمیمى، شەڕی شاخ ئاڵۆزترین شەڕە و پێویستی بە هێزی هەڵبژاردە هەیە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵیدا، تورکیا باش دەزانێت کە هەرچەندە زیاتر بچێتە ناو شەڕ زیانەکان دوو هێندە دەبن.