ئازا پرێس
بێگومان هیچ کەس شک و گومانی لە چۆنیەتی هاتنی تورک بۆ خۆڕهەڵەڵاتی ناوەڕاست نیە و هەتا ئاستێکیش بەڵگە مێژوەکان ئەوە پشت ڕاست دەکەنەوە کە چۆن تورک هاتوونەتە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە دوای دامەزراندنی سەلجوقیەکان خۆری باڵادەستی تورکیا دەدرەوشێتەوە و هەر وەها دوای شەڕی مەڵازگرد لە ساڵی ١٠٧١،بە هاوپەیمانی کورد لە بەرامبەری ڕۆمیەکان سەردەکەون و ئەم سەرکەوتنەش بێ هاوپەیمانی کورد بە دەست نەدەهات لە دوای ئەم شەڕە دەرگای ئانادۆڵی بە ڕوی تورکەکاندا کراوە و هەروەها تورکیا بوونە خاوەنی ئەو سەرزەویە بە ئاق قۆینلۆ و قەرەقۆینلۆ گەیشتنە ئەو پەڕی دەسەڵات داری لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست تا شەڕی چاڵدران لە ساڵی١٥١٤ ودامەزراندنی ئیمپراتۆریەتی عۆسمانی.
ئەم ئیمپراتۆریە بە ئیمپراتۆریەتی سێکس و خوێن دێتە ناسین و هەروەها بە دەیان کۆمەڵکوژی بەسەر گەلانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هێنا لە کۆمەڵکوژی ئەرمەنیەکان تا کورد و ئاشور و چەرکەس و بەدەیان کۆمەڵکوژی تر.
هەبونی تورک و ڕاستی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست؟.
یۆنانییەکان دەڵێن هەرکاتێک تورکەکان باسی ئاشتییان کرد ئەوە بزانە شەڕ بەڕێوەیە.پشتراست بە بەڵگە مێژوەکان هەبوونی تورک لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هاوسەنگی ئەم هەرێمەیە تێک داوە لە شەڕی جیهانی یەکەم و دووەم تا ئەندامبونی لە ناتۆ و دەستوەردانی لە کارو باری ئەم ناوچەکەدا.دوای پەیمانی میساقی مللی لۆزان پەیمانی ئەرزروم تا دەیان پەیمانی تر کە دەستی تورکی تێدایە و هەریەک لەم پەیمانانە بە دەیان ساڵ قەیرانی دروست کردووە.
دەوڵەتی تورک بە خەلافەتی نییۆ ئەردۆغان جارێکی دیکە وەک سەردەمی عۆسمانییەکان چاوەڕوانی باڵادەستی خۆی لەسەر خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە و گوایە لە پەیمانی میساقی مللی تا پەیمانەکانی تر زوڵم لە تورکەکان کراوە و پێویستە ئەو هاوسەنگییە بە دەست بهێنێتەوە بۆیە لە ئازەر بایجان باڵقان ئێران عێراق و سوریا دەستوەردان دەکات.
ئەمرۆ دوای دابەشبوونی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و دروست بوونی دەوڵەتی تورکیا بەشێکی گەورە کە کوردستان کەوتە ناو خاکی تورکیەوە مێژووی ئەو سەدساڵە بە دەیان کۆمەڵکوژی بەسەری گەلی کورددا هێنا و هێشتا زمانی کوردی بوونی کوردی ڕەنگ و دەنگی کوردی لە تورکیا قەدەغەیە و زمانی کوردی لە ئەو وڵاتە بە زمانێک کە گوایە نایەتە ناسین پێناسەی بۆ دەکرێت لە دوای پەیمانی میساقی مللی دەوڵەتی تورکیا چاوی لەسەر موسڵ کەرکووک و بەگشتی باشوری کوردستان بڕیوە و دەیەوێت ئەم هەڕێمە بخاتە سەر خاکی خۆی.
دوای سەرژمێریەکەی ئەمساڵ لە ٢٠٢٤/١١/٢٢کە عێراق و هەرێمی کوردستان بە گشتی بەڕێوە چوو لە کەرکووک جارێکی دیکە سەلماندی کەرکووک شاریکی کوردستانیە و چەند کەمنەتەوی دیکەش لەم شارەدا دەژین بەڵام دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی سەرژمێری گشتی ئۆنجۆ کەچەلی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیاندنێکی فەرمیدا لە بارەی تورکمەنەکانی کەرکووک بۆ ڕای گشتی نیگەرانی تورکیەی هێنایە سەر زمان.
بەڵام ڕستەیەکی جوانی موسا عەنتەر هێناوە بیرم
ئەگەر زمانی ڕەسەنی من بناغەی دەوڵەتی تۆ دەهەژێنێت مانای وایە کە تۆ دەوڵەتەکەت لەسەر خاکی من دروست کردوە