زانکۆ ناسر ئەحمەد بەگ
لە بەڵگەنامەکانی دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت)دا.
ڕۆژنامەنووس کامه‌ران قه‌ره‌داغی کە پەیامنێر و نوێنەری گۆڤاری الحیاە بوو
لە له‌نده‌ن له کۆتایی ساڵی ١٩٩٠ دا بۆ ئه‌نجامدانی چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ تورگوت_ئۆزال سەرۆک کۆماری ئەو دەمی تورکیا گه‌یشته ئه‌نقه‌ره،
دوای ئه‌نجامدانی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه په‌یوه‌ندی به‌جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانیه‌وه ده‌کات و پێیان ده‌ڵێت:
تورگوت ئۆزال پێی گووتم تورکیاش وه‌ک ئه‌مه‌ریکا وایه، له خاکه‌که‌ماندا گه‌لانی بۆسنی، ئەرمەن، چیچان، قەوقاز، کورد، عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه‌ی تر ده‌ژین.
دوایش گووتی بۆ نموونه من باوکم خه‌ڵکی (Poturg) پوتورگه له‌وێدا کوردی لێ ده‌ژی له‌وانه‌یه باوکیشم کوردبێت!
دوای داخستنەوەی ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌و گەیاندنی پەیامی سەرۆک کۆماری تورکیا بە بارزانی و تاڵەبانی، ڕاستەوخۆ قه‌ره‌داغی په‌یوه‌ندی به به‌ڕێز قایه تۆپه‌ریه‌وه ده‌کات که گووته‌بێژی کۆشکی کۆماریه پێی ده‌ڵێت:
به‌ڕێز قسه‌کانی سه‌رۆک تورگوتم گه‌یانده به‌ڕێزان تاڵه‌بانی و بارزانی ده‌یانه‌وێت سه‌رۆک کۆمار ببینن لە نزیکترین دەرفەتتدا.
ئه‌مه یه‌که‌مین په‌یوه‌ندی فه‌رمی بوو که له نێوان تاڵه‌بانی و بارزانیدا بکرێت له سه‌ره‌تای مانگه‌کانی ساڵی ١٩٩١دا ، تورگوت ئۆزال گوتی:
من نامه‌وێت بیانبینم با وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه قسه‌یان له‌گه‌ڵ بکات.
دوای دیداری بارزانی و تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به چه‌ند مانگێک توانیان بچنه کۆشکی کۆمار و چاویان به تورگوت ئۆزال بکه‌وێت.
سه‌رۆکی پێشوی ئه‌مه‌ریکا جۆرج بۆش باوک بانگه‌وازی بارزانی و تاڵه‌بانی ده‌کات بۆ ئه‌مه‌ریکا به‌ڵام ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ماممان، واتا تورگوت ئۆزال، ڕازی نه‌بێت ناتوانین بێین.
(تێبینی: تاڵەبانی و بارزانی تورگوت ئۆزالیان وەک مامی خۆیان ناو دەهێنا)
دوای هاتنه ئه‌سته‌نبوڵ له ئوتێلی (Hilton) دابه‌زین، له‌سه‌ر داخوازی سه‌رۆک کۆمار ئۆزال بانگیشمان کردن ئه‌وانیش هاتن.
مه‌سعود بارزانی گوتی:
ره‌حمه‌تی مه‌لا مسته‌فای باوکم که فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کۆماری مه‌هاباد بوو، باوکم و براده‌ره‌کانی له ژێر زوڵمی ئێرانیەکان بوون و تورک ڕزگاری کردوون. هه‌میشه باوکم وه‌سێتی بۆ ده‌کردین و پێی ده‌گوتین، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له ژیانداین ئه‌مه له سایه‌ی تورکه، ده‌بێت هه‌میشه قه‌رزارباری تورک و له‌شکری تورک بن، ئه‌مه‌تان هیچ له‌بیر نه‌چێت، ئه‌گه‌ر له‌م دونیایه‌دا رووی چه‌ک بکه‌نه تورک ئه‌وا نه له‌م دونیا و نه له‌و دونیا گه‌ردنتان ئازاد ناکه‌م، به‌ڵێ ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌م وه‌سێته گه‌وره بووین.
لەبەشێکی تری ڕاپۆرتەکەدا باس لە داوایەکی سەیری بارزانی دەکات لە سەرانی تورک داواکەشی ئەوەیە کە #باشووری_کوردستان بکرێت بە ویلایەتێکی تورکیا. ئێمه بخه‌نه ژێر ویلایه‌تی خۆتانه‌وه.
بارزانی و تاڵەبانی بە ئۆزالیان ووت هه‌روه‌ک چۆن ماردین و دیاربه‌کر ویلایه‌ته‌کانی ئێوه‌ن و سەر بە تورکیان. ئه‌و هه‌رێمه‌ی ئێمه‌ی لی ده‌ژین بیکه‌ن به دوو ویلایه‌ت بۆ خۆتان، سنووری تورکیا فراوان بکه‌نه‌وه، ئێمه هیچ داواکارییه‌کمان له ئێوه نییه. ئیوه چی مافێک به تورکمانه‌کان به ره‌وا ده‌بینن ئێمه داوای له‌وه زیاتریش ناکه‌ین. سه‌دام هیچ له‌م مافانه‌ی به ئێمه به‌ره‌وا نه‌بینیوه، ته‌نها زوڵمی لێکردووین، وه‌رنه هه‌رێمه‌که‌مانه‌وه ئێمه‌ش تا پێمان بکرێت هاوکاریتان ده‌که‌ین، به‌تایبه‌تی شاره‌کانی موسڵ و که‌رکوک هه‌ریه‌که‌یان بکه‌ن به ویلایه‌تێک، هیچ نه‌بێت با تورکمانه‌کان ئیسراحه‌ت بکه‌ن، ئیمه‌ش ده‌بین به هاوکارتان.
تورگوت ئۆزال به ڕامانه‌وه گوێی بۆیان گرت و دوایش به بێ ئه‌وه‌ی هیچیان پێ بڵێت به‌ڕێیانی کرد.
دوای ئه‌م دیداره بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه پاسپۆرتی سوور درا به بارزانی و تاڵه‌بانی، هه‌ردووکیان به‌ڵێنیان دا که هاوکاری ئۆپه‌راسیۆنی دژ به پ‌ک‌ک. بکه‌ن.
ئه‌و سه‌رده‌مه له‌سه‌ر فه‌رمانی ئۆزال وته‌بێژی کۆشکی کۆماری و قایه تۆپه‌ری و والی هه‌رێمی نائاسایی و نه‌جاتی چه‌تین قایه چوون بۆ باره‌گای مه‌سعود بارزانی له باشووری خابور کە ئەودەم بارەگاکەی لەوێ بوو، ئامانجی ئه‌م سه‌ردانه ئه‌وه بوو که بزانرێت پێداویستی خه‌ڵکی هه‌رێمه‌که چییه و تورکیا ده‌توانێت چی بکات.
سەرچاوەی ئەم بابەتە:
ڕۆژنامەی حوڕیەت و خەبەر٧ ی زمانحاڵی تورکیا