ئازا پرێس
ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆه هەرێمی کوردستان وتی، تا ئێستا نەمان توانیوە زیاتر لە ٢٥٠٠ ژنی ئێزدی رزگار بکەین.
کۆمەڵگەی ئێزیدی لە ٢٠١٤ کاتێک داعش هێرشی کرد بەیارمەتی تورکیا و چەکدارانی پارتیش نەیانپاراستن و رایان کرد، بەهەزاران ژن و پیاو و منداڵ کەوتنە دەست تیرۆریستانی داعش و بە دەهەزارانیش ئاوارە کامپەکانی دهۆک و تورکیا و ئەوروپا بوون.
ئەگەرچی تائێستا ژمارەیەکی زۆریان لێ ئازادکراوەو گەڕاونەتەوە بۆ ناو خانەوادەکانیان، بەڵام وەک وەزیری ناوخۆش دانی پیا ئەنێ کە هێشتا ٢٥٠٠ ژن لەژێر دەستی داعش ماون و چارەنووسیان دیارنییە.