ئازا پرێس
بەگوێرە گرتە ڤیدیۆیەک کە دەست ئازا پرێس کەوتوە، لە دیدارێکی تەلەفزیۆنی هاوسەری حەلای کچە بچووکی سەدام حسێن لە هەولێر لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دانیشتووە.
جەمال مستەفا سوڵتان هاوسەری حەلا سەدام حسێن، دانی پیا ئەنێ دوای ئازادبوونی لە زیندانی ئەمریکایەکان لە عێراق پەنای هێناوەتە بەر هەرێمی کوردستان، ناوبراو دەڵێت، هەولێر دەروازەکانی بۆ خستینە سەرپشت و بەئاسانی توانیمان لەهەولێر بگیرسێینەوە، ئەوەش ناشارێتەوە کە زۆر خزم و ناسیاویتری لەهەولێر نیشتەجێن.
جەمال مستەفا کە لە رابردوو سکرتێری سەدام بووە، هەروەها پەیوەندیداری لایەنی وەرزشیش بووە، بۆیە دەڵێ زۆرکەسم بەو هۆکارەشەوە دەناسی.
جەمال مستەفا وەک دیار دەبێ بەشێوەیەکی فەرمی لەلایەنی مەسعود بارزانییەوە پێشوازی لێکراوە، بەڵام باسی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ناکات لەگەڵ م.بارزانی.
وەک لە رابردووش ئاشکرابووە کە بارزانییەکان هەولێریان کردۆتە لانەی کۆنە بەعسیەکان، هەتا ئەوش ئاشکرا بوو عیزەت دووری سکرتێری حیزبی بەعس و جێگری یەکەمی سەدام تا مردن لە سەلاحەدین بووە.