ئازا پرێس
بەگوێرەی زانیاریەکان، پارتی بە فەرمی داوای لێبوردن لە حەلبوسی دەکات و لەسەر پەلاماردانی ئەندام پەرلەمانەکانیان لەناو ئەنجومەنی نوێنەران.
هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی کوتلەی تەقەدوم، سەر بە محەمەد حەلبوسی بڵاویکردەوە, کە شاندێکی باڵای پارتی بۆ داوای لێبوردن لە هەڵسوکەوتی پاسەوانێکی شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمان لەپشکی پارتی، سەردانیان کردووین و بەڕەسمی داوای لێبوردنیان کردووە و ڕایانگەیاندووە کاری لەو شێوەیە دووبارە نابێتەوە.
شاندەکەی پارتی پێکهاتبوو لە بەنگین ڕێکانی وەزیری ئاوەدانکردەوەی عێراق و شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و چەندین پەرلەمانتاری حیزبەکە.
ئەو هەنگاوەی پارتی لە بەغدا لەکاتێکدایە چەندین جار پەرلەمانتاران و پاسەوانانی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان هێرشیان کردۆتە سەر پەرلەمانتارانی لایەنەکانی دیکە و نەیانهێشتووە سەرۆکی پەرلەمان بچێتە هەولێر و دەوام بکات، بەڵام هەرگیز بەو شێوەیە داوای لێبوردن و پۆزشیان نەکردووە.