ئازا پرێس
بەگوێرەی زانیاریەکان تێچووی کۆنفرانسی مێپس لە زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک کە مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی کوڕی سەرپەرشتیان کردووە، سەرچاوەیەک رایدەگەێنێ تێچوەکەی بە زیاتر لە ١٦ ملیۆن دۆلار بووە، واتا ١٦٠٠ دەفتەر دۆلار.
سەرچاوەکە ئەوەشی وتوە، زۆربەی تێچووەکە بۆ هێنانی میوانەکانبووە بەپارە، واتا هیچ میوانێک لەناوخۆی عێراق و لەدەرەوە خۆبەخش نەهاتۆتە کۆنفرانسەکە، هەروەها بۆ ئەوەی بڵێن کۆنفرانسەکەمان سەرکەوتوبوو، زۆرترین پارەیان بەخشیوەتە کەسایەتیە خانەنشینەکانی وەک وەزیر و کۆنسولەکان.
چاودێران دەڵێن، ئەگەر ئەو کۆنفرانسە رۆتینیە نەکرایە دەتوانرا موچەی موچەخۆران بە ئاسانی دابەش بکرێت کە ٦٠ رۆژە موچەیان وەرنەگرتووە.
لەکاتی دەستپێکردنی کۆنفرانسە ئازا پرێس ئاشکرای کرد کۆنفرانسەکە هیچ پێویستیەک نەبوو تەنها مەسەلە ناکۆکی نێوان پسمامانە.