ئازا پرێس
ژمارەیەک لە ژنانی سیاسەتمەدار، چالاکوان و ئەکادیمیسیان لە باشووری کوردستان لە نوسراوێکدا بە ناونیشانی کەمپینی (لەسێدارەدانی ژنانی تێکۆشەر ڕابگرن) کە ئاراستەی لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق ، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق و سەرجەم پارت و بەرپرسانی دڵسۆزی گەلیان کردووە، داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای لە سێدارەدانی ئەو دوو ژنە چالاکی سیاسی و تێکۆشەری کورد بە ناوەکانی “وریشە مورادی کە خەڵکی شاری سنەیە و پەخشان عەزیزی کە خەڵکی شاری مهابادە”، دەکەن کە لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە لەبەر کوردبوون و ژن بوون و هەڵوێستی نیشتمانی و نەتەوەیی زیندانی کراون و سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنراوە و مەترسی لەسێدارەدانیان لە ئارادایە.
وریشە مورادی خەڵکی شاری سنە و پەخشان عەزیزی خەڵکی مهاباد، نزیکەی ساڵێکە لە زیندانی ئەوینی تاران دەستبەسەرن و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە پارتە سیاسیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوە.
دەقی نووسراوەکە:
بۆ بەڕێزان:
لەتیف ڕەشید سەرۆککۆماری عێراق
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق
سەرجەم پارت و بەرپرسانی دڵسۆزیگەلەکەمان
وێڕای ڕێز و سڵاو
هەروەک دەزانن ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتیکوردستان بە قۆناغێکی هەستیار و چارەنووسسازدا و بەناوشەڕ و ئاڵوگۆڕێکی گەورەدا تێدەپەڕێت. لەم کاتەشدا،دوژمنان بۆ ئەوەی کورد بە مافە ڕەواکانی نەگات، فشار و هێرشەکانیان لەسەر گەلەکەمان زیادکردووە.
لە رابردوودا لە ئەنجامی نەبوونی یەکێتی و یەکهەڵوێستیی نەتەوەییمان لە چوار پارچەی کوردستان، خوێن و قوربانیگەورەمان داوە. هەر بۆیە لە قۆناغێکی وەک ئێستادا لەهەموو کات زیاتر پێویستیمان بە یەکێتی و کۆدەنگیینەتەوەیی و پشتیوانی یەکتر هەیە.
بەڕێزان
وەک ئاگادارن دوو ژنی چالاکی سیاسی و تێکۆشەری کورد بە ناوەکانی “وریشە مورادی کە خەڵکیشاری سنەیە و پەخشان عەزیزی کە خەڵکی شاری مهابادە”،لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە لەبەر کوردبوون و هەڵوێستینشتمانی و نەتەوەییان زیندانی کراون و سزای سێدارەیانبەسەردا سەپێنراوە و مەترسی لەسێدارەدانیان لە ئارادایە. هاوکات ئێران لە ڕێگەی بەكارهێنانی ئەم سزا نامرۆڤانەیە،بە كۆمەڵ خەڵكی كوردستان سزادەدات، پێشێلكاری و تاوان لە دژی گەلەکەمان و بەتایبەت ژنانی چالاکوان ئەنجامدەدات..
ئێمە وەک ژنانی سیاسەتمەدار، چالاکوان و ئەکادیمیسیانلە باشووری کوردستان لە سۆنگەی بەرپرسیارێتینەتەوەیی، ویژدانی و ئەخلاقیمانەوە، داوا لە بەڕێزتاندەکەین، “وەک ئەو هەوڵانەی لە ڕابردووشدا ڕەوانشاد مام جەلال” بۆ ئازادیخواز و وڵاتپارێزانی پارچەکانی تر و بەتایبەتی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجامی دەدا”، چاوەڕوانیمان لە ئێوەی بەڕێزیش هەیە وەک ئەرکێکینەتەوەیی، هەوڵ بدەن ئەو بڕیارە نادادپەروەرییەی کۆماریئیسلامیی ئێران، بۆ لەسێدارەدانی ئەو دوو ژنە چالاکوان و تێکۆشەرەی گەلەکەمان هەڵوەشێننەوە و هەرچی زووەئازاد بکرێن.
دڵنیاین بە هەڵوێستێکی مێژوویی لەو شێوەیە، دڵیهەموو کوردێکی ئازادیخواز خۆشدەبێت و یەکێتی و یەکهەڵوێستی ناو ماڵی کورد بەهێز و پتەوتر دەبێت.
کەمپینی (لەسێدارەدانی ژنانی تێکۆشەرڕابگرن)
ڕێکەوت: ٢٨ی ١١ی ٢٠٢٤
واژۆی بەشداران:
شیرین تاهیر – نووسەر و چالاکی بزووتنەوەی ژنان
بێریڤان بەرگارەیی – چالاکوان و زیندانی سیاسی
بێریڤان محەممەد – ڕۆژنامەوان و چالاکوان
شیرین موراد – بەڕێوەبەری کۆمەڵەی کوردانی ئەمریکا
شەهلا حەفید – ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان
ڕووناک ئەحمەد – چالاکوان
سنوور ڕەحمان – ڕۆژنامەنووس
ئامینە ئەحمەد – بەرپرسی کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز
سازگار محەممەد – چالاکوانی ژنان
ڕێزان گەرمیان – چالاکوان
پەرێز عومەر – چالاکوانی سیاسی
کەژاڵ عەبدولقادر – چالاکوانی مافەکانی ژنان
هاژە سلێمان – پەرلەمانتاری خوولی سێیەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان
بەهار موونزیر – چالاکی بزووتنەوەی ژن
بەهار مەحموود محەممەد – سەرۆکی ڕێکخراوی ئاماژە بۆگەشەپیدانی مرۆیی
ڕێزان شێخ دلێر – ئەندامی خوولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
د. شیرین حوسەین – مامۆستای زانکۆ
کەژاڵ حەمەڕەشید – چالاکوانی سیاسی
ڕێزان نوورەدین حەسەنی – مامۆستای زانکۆ
ڕووخۆش ئەحمەد – چالاکوانی مافەکانی ژنان
ڕازاو عەبدول مەحموود – پارێزەر
کەژاڵ نوری – شاعیر
چلورە هەردی – چالاکوانی مافی ژنان
ڕەنگین عەبدوڵڵا – نووسەر و ئەندامی خوولی پێشوویئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
چرۆ حسێن – پارێزەر
ڕووپاک عیزەت عارف – فەرمانبەر
گوڵستان سەعید – پەرلەمانتاری خوولی پێشوویپەرلەمانی هەرێمی کوردستان
تەلار کەمال – چالاكوانی مافی مرۆڤ
شلێر عبدولمجید ڕەشید – چالاکوانی سیاسی
شەدە بەشیر – ڕاگەیەندکار و چالاکوان
گەشە دارا حەفید – پارێزەر
پەروا عەلی – پەرلەمانتاری خوولی چوارەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان
شەیدا مەعروف مەحموود – چالاکوانی ژنان
لاڤه محەممەد حەمەئەمین – پارێزەر
هانا شوان – ڕۆژنامەنووس
پەریان ئەحمەد زەردەشت – ڕۆژنامەنووس
هاوژین شەهید فەخرەدین – چاودێری سیاسی
سۆما خالید – ڕۆژنامەنووس
شەونم محەممد غەریب – پەرلەمانتاری خوولی سێیەم لەپەرلەمانی هەرێمی کوردستان
د. ڕووبار مەجید ئەحمەد – مامۆستای زانکۆ
تارا حسێن محەممەد – چالاكوانی سیاسی
سازیان تالیب ساڵح – ڕۆژنامەنووس و چالاکوان
ڕۆشنا جەمیل جەعفەر – چالاکوان و فەرمانبەر
کوردە ئەحمەد مەحموود – کۆمەڵناس
یاسەمین محەممەد سەعید – مامۆستا
پەروین عەبدوڵڵا – مامۆستا و چالاکوانی مەدەنی
چیا حەسەن محێدین – مامۆستا
د. نیکۆلا ئەشرەف شاڵی – مامۆستای زانکۆ
ترێ مەحموود – ڕۆژنامەنووس
ڕازاو گوڵێ مەحموود – پارێزەر
ئاڵا کەمال – چالاکوانی مافی مرۆڤ
ئەڤین ئەحمەد – ڕۆژنامەنووس
چنوور عەلی – چالاکوان
تەلار کەمال – چالاكوانی مافی مرۆڤ
سەیران نەخشین – چالاکوان و نوێنەری ڕێکخراوی چەپک بۆگەشەپێدانی مرۆیی
ڕۆزا حەمە ساڵح – نووسەر و وەرگێڕ
نیاز ساڵح فەتاح – داکۆکیکاری مافی ژنان
نازەنین حەسەن – چالاکوانی سیاسی
تەوار عادل – ڕۆژنامەنووس
شنە عەلی خەیات – مامۆستا و چالاکوان
سروە عوسمان مستەفا – مامۆستا
ئاشنا ڕەئووف – هونەرمەند
شنا فایەق – ڕۆژنامەنووس
نەرمین کاوانی – هونەرمەند
گەلاوێژ حەمزی – چالاکوان
ڤیان کەمال – هونەرمەند
شیرین سەبوور – ڕۆژنامەنووس
ویژدان نوورەدین – مامۆستا
لەنجە خورشید ـ ڕاگەیاندنکار
فەوزییە عبدولکەریم – مامۆستا
شۆخان میرزا – ڕاگەیاندنکار
زارا ئەحمەد – چالاکوانی مافەکانی ژنان
شەهلا محەممەد – چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان
تریفە ئیبراهیم حەسەن – سینەماکار
دیمەن محەممەد – چالاکوانی ژنان
سەرگوڵ قەرەداغی – پارێزەر
ئاڤان عومەر – شێوەکار
ژیان مۆبێرگ – پەیامنێری کەناڵی “ئێن ئاڕ تی”لە بەریتانیا
ژیلا شاتوانی – ئەندازیار
زوڵفان غەریب ڕەحیم – چالاکوان و نووسەری بواری ژنان
شادیە ئەبووبەکر عەبدوڵڵا – مامۆستای زانکۆ
سروە نێرگز – ڕاگەیاندنکار
نەھیە خۆشکەلام – چالاکی سیاسی
دیانا جەلال – شانۆكار
بێریتان ڕانیە، چالاکوانی سیاسی
فەوزییە ساڵح مەنمی – چیرۆکنووس و وەرگێڕ
گەردە مامەحەمە – چالاکوان
نیگار محەممەد مارف – سەرۆکی پەرستاران
پاکیزە حەمەئەمین – ڕۆژنامەنووس
ئاواره کوردی – چالاكوان و شانۆکار
ئاسیا مەجید عارف – چالاکوان
ئەوین محەممەد ئەکرەم – چالاکوان
کەوسەر حەسەن نادر – سەرۆکی كومەڵەی زامی كوردستان
شادی ڕەسووڵ محەممەد – ئەندامی ڕێکخراوی نوێگەر
ڕووناک عەزیز – چالاکوان لە ڕێکخراوە مەدەنییەکان
نازدار عومەر ساڵح – چالاكوانی مەدەنی
سەنتەری ژنانی کورد لە شاری کۆڵن
هەدیە ئەحمەد – چالاکوانی ژنان
ئەوین محەممەد ئەکرەم – چالاکوان
دڵنیا محێدین سەلیم – چالاکی ژنان
ھەورین جەلال کەریم – چالاکی ژنان
تریفە محەممەد ڕەشید – چالاکی ژنان
سروە ھەمزە مەحموود – چالاکی ژنان
ھاژە سالار عبدولڕەحمان – چالاکی ژنان
بەسۆز زاھیر محەممەد – چالاکی ژنان
هەنا ئیدوار – داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ
ئەزهار جبووری – سەرۆکی “دامەزراوەی مەدا” بۆ مافیمرۆڤ
ڕەجا حەمید – نووسەر و ڕۆژنامەنووس
پەری عومەر تۆفیق – سەرۆکی ڕێکخراوی پەری بۆهاوکاریی مرۆیی
ئیسرا مەحموود – پارێزەر
بنین ئلیاس – ڕۆژنامەنووس
هیبە نائیب – ڕاگەیاندنکار
جوان میرزا – پزیشک و چالاکوانی مافی ژنان
نادیە مەحموود – سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەمانیفێمنیست
ئیستەبرەق جودە – چالاکوانی مافی مرۆڤ
هەمام ئەلهەمام – رێکخەری کۆنگرەی ئازادیی و گۆڕانکاری
میدیا عەبدوڵڵا عەلی – چالاکوانی مافی مرۆڤ
سرووشت هاواری – مامۆستا و چالاکوان
سازان سڵێمان عەبدوڵڵا – چالاکی ژنان
ناجییە محەممەد – چالاکوانی ژنان