ئازا پرێس
ئهمڕۆ دادگای لێکۆڵینەوەی ناوەندیی لەسەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچونەوەی (بەغدا ـ ڕەسافە) ئاشكرایكرد، لەو ئۆپەراسیۆنانەی کە لەسەرهتای ئەمساڵەوە تاوەکو ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەم ئهنجامدراون، دەستیان بەسەر زیاتر لەتۆنێک مادەی هۆشبەردا گرتوە، دهشڵێت:”٧٥ تاوانبار سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوە کە شەش کەسیان بیانینو ٢٠ تاوانباریش سزای تاهەتاییان بەسەردا سەپێنراوە”.
وەلید ئیبراهیم دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی ناوەندی کە بەرپرسە لە لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانی مادە هۆشبەرەکان لەڕەسافە، بەڕۆژنامەی دادگای ڕاگەیاندوە، “دادگای لێکۆڵینەوەی ناوەندی دەستی بەسەر سەدان کیلۆ مادەی هۆشبەردا گرتوە، دەستبەسەرداگرتنی ئەو مادە هۆشبەرانەش لەماوەی کانونی دوەم تاوەکو مانگی تشرینی یەکەم بوە”.
بهوتهی دادوهرهكه، “٧٥ تاوانبار سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوە، کە شەش کەسیان بیانین، هەروەها ٢٠ تاوانباریش سزای تاهەتاییان بەسەردا سەپێنراوە، بەهاوکاریی لایەنە پەیوەندیدارەکان لەوەزارەتی ناوخۆ، دەستگیراوه بەسەر یەک تۆن مادەی هۆشبەردا كه بریتی بوە لە ٢٢٩ کیلۆو ١٢٠ گرام لەجۆری کریستاڵ، ٨٤٣ کیلۆو ٢٦٤ گرام کاپتاگۆنو زیاتر لە ٥١ یەک کیلۆ حەشیشو ١٠٠ گرام مادەی کارتێکەرە دەرونیەکان”.
ئهوهشی وتوه، “شەش کەس دەستگیرکراونو سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە، ئەمەش دوای ئەوەدێت کە بازرگانێکی مادە هۆشبەرەکانو قاچاخچیەک ڕێککەوتون، ٣٠ کیلۆ مادەی هۆشبەری جۆری کریستاڵ، لەسلێمانییەوە بگوازنەوە بۆ بەسرە”.
لهبهشێكی دیكهی قسهكانیدا وتویهتی، “تیمێکی ئەمنی ئەرکی دەستگیرکردنی بازرگانێکی لەدایکبوی ساڵی ٢٠٠٢ یان پێسپێردرا کە نزیکەی ٥٧ کیلۆگرام و ٢٣٠ گرام حەبی کاپتاگۆنی مادەی هۆشبەری پێبوە، ئەویش دوای ئەوەی بۆسەی بۆ دانرابووەوە دەستگیرکرا”.
زانیاریی زیاتری ڕاگهیاندوه سهبارهت بهو كارگهیهی لهسنوری پارێزگای سلێمانیو بهدیاریكراوی نزیكی قهزای دهربهندیخان بوه، ئهو دهڵێت:”لەهەڵمەتێکدا، دەستمان بەسەر ١٥١ هەزارو ٧١١ کیلۆ مادەی هۆشبەردا گرت، ئەمەش دوای ئەوەی زانیاریمان لەسەر بونی کارگەیەکی مادەی هۆشبەر لەسلێمانی بۆ دروستکردنی حەپی کاپتاگۆنو مادەی هۆشبەری کریستاڵ بەدەستگەیشت، کە لەباشوری دەریاچەی دەربەندیخان دامەزرابوو، ئەو شوێنە، بەڕواڵەت کارگەیەکی تایەی ئۆتۆمبێل بوە، بەڵام لەناو کارگەکەدا حەبی کاپتاگۆنو مادەی هۆشبەری کریستاڵ بەرهەمدەهێنرا، لەگەڵ تانکییەک کە توانای هەڵگرتنی چوار هەزار لیتر ئەمفیتامینی بوە، کە مادەی سەرەکی دروستکردنی کاپتاگۆنە.