یوسف عەزیز
شەڕەکەی لەسەر پێستی کوردەو هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، ترس لەوەیە چونکە لێرە پەیوەندیەکی ئاڵۆزی تێکهەڵکێشی نادیار هەیەی لەنێوان ئەردۆغان و بارزانی بەواتا پارتی و ئاکەپە. لەو ئاشوبەی حەڵەب و ئیدلیب، بەشێکی پەیوەندی بەو هەڵبژاردنەی دوایی ئێرەوە هەیە کەپارتی بەتەنیا ناتوانێ حکوومەت دابمەزرێنێتەوە.
تورکیا لەپێرێ وە دەڵێت پشتگیری ئەوهێرشە لەگروپە چەکدارەکان لەبۆ پاراستنی ئاسایشی سنووری وڵاتەکەمانە لەتیرۆر.
تەنیا تاکە مەبەستی کوردەکانی ڕۆژاوای وابەستە بەبیروباوەڕی ئاپۆچیەو هی ئێرەش لەهەرێم ئەوبەشەی یەکێتیە.
هەموو ئەو ئاشووبەی ئێستا لەناوچەی ئیدلیب و حەڵەب دەگوزەرێ دژ بەبوونی پەکەکەیە.
لەتەواوی وێنەی چەکدارە قژدرێژە تێرۆرستە ئیسلامیە هێرشبەرەکانیش دیارە کەداعشن. بەو هەموو چەکە مۆدێرنە تازەیەی ڕۆکێت و درۆن و ئەوانەی بەوێنەی دەمی حکومەتی مالیکی لەشاری موسڵ بەدەستیان کەوت.
ئاشکرایە، تورکیا پاڵنەری سەرەکی داعشە لەناوچەکە.
وەک دیارە عێراقیش لەترسی دووبارە بوونەوەی سیناریۆی ئەبوبەکر بەغدادی ئەمیری داعش لەگرتنی شاری موسڵ لەدوێنێوە کەوتیتە خۆی لەکۆنترۆڵ کردنی سنوورەکانی لەگەر سوریا. کەترسی زیاتریان لەداعشی ناوە خۆی موسەلەسی سوونەیە.
بەکورتی، پێدەچێت لەو گۆڕانکاریەی ڕۆیشتن و هاتنی بایدن و ترامپ زوو یان درەنگ بەرۆکی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.
ترس دیسان لەناوەخۆی هەرێمی کوردستانە لەبنەوە خوانەخواستە ڕێککەوتنێک هەبێت لەگەر تورکیا بەتایبەت کە لەئێستا پارتی ناتوانێ حکوومەت بەتەنیا بەڕێوە ببات. کە بەئاشکرا دیارە بەرژەوەندی زۆرانێک کەوتۆتە مەترسی لەدوای دوا هەڵبژاردنی ئێرە. کەبەرژەوەندیەکان لەخەیاڵی کەس نیە لەزل و زەباحی خۆیان لەبەدەست هێانانی پارەی لەمشەو نەوتی بەخۆڕایی و پێدانی خاکی بەلاش بەتورکیا دەبینێتەوە لەخێروبێری کوردستان.
بەکورتی ئەو تەسعیدە چاوڕوان نەکراوەی تورکیا گڵۆپی سەوزی لەبۆ چەکدارەکان هەڵکردووە تورکیایە لەدژی پەکەکەو ئەوانەی نێزیکن لەوان. کەیەکێتیش دەگرێتەوە.