ئازا پرێس
لەماوەی ٣٣ ساڵی رابردوو کە مەسعود بارزانی زۆر لافی کوردایەتی لێدەداو و پارتیەکانیش شانازی پێوە دەکەن، بەڵام ئەمساڵ دوو لەو سیحرەی لێ بە درۆکەوتنەوە.
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دەیگوت، لە مەهاباد لە دایکبوومە، کاتێک مستەفای باوکی لەگەڵ خزمانیان رایانکردبوو بۆ مەهاباد لە ١٩٤٦، بەڵام ئەو قسەیەیی مەسعود و شوێنی لەدایک بوونەکەی بەدرۆ خرایەوە، دوای ئەوەی پیاوێکی بەتەمەن لەکاتی پروپاگەندەی هەڵبژاردنه ئەمساڵ لەمانگی تشرینی یەکەم گوتی، مەسعود لەیەکێک لەگوندەکانی بارزان لە دایکبووەو ناوی هەر دوو مامانەکشی ئاشکرا کرد و گوتی یەکیان دایکی منە.
دووەم سیحری مەسعود بارزانی، ئاڵای هەرێم بوو، دوای ئەوەی مەسعود دەیگوت لە مەهاباد لەدایکبوومە، دەیگوت ئاڵای هەرێمی کوردستانیش ئەمانەتی قازی مەحمەدە دراوە بە مستەفای باوکی و ئەویش داویەتی بە مەسعود، واتا زنجیرەی کوردایەتی لە قازیەوە رادەستی باوکی کراوە، باوکیشی داویەتی بە مەسعود، بەواتایەکیتر مەسعود خۆی بەباوکی کوردایەتی دەزانێ. بەڵام لەدواین زانیاری دەرکەوت کە ئەو ئاڵایەیی ئێستا ئاڵای هەرێمە، لەبنەڕتدا ئاڵای کۆمەڵەی خۆیبوونە، ئیحسان نوری پاشاش لە راپەڕینی ئاگری لە ١٩٣٠ هەڵیداوە.
وێنەیەک لەم ئاڵایە نیشاندەدات و ناوی خۆیبوونیشی لەسەرە.
بۆیە دەگوترێ ئەمساڵ بۆ مەسعود بارزانی نەهاتە و دوو سیحری کوردایەتی کلاسیکی لێ ئاشکرابوون کەتائێستا خەڵکی پێ لەخشتە بردووە.