ئازا پرێس
حکومەتی هەرێم: بەغدا ئەگەر مووچەی سێ مانگیش بنێرێت، هەر دەتوانین دوو مووچە دابەش بکەین
دژوار فایەق، راوێژکارى باڵاى سەرۆکى حکومەت باسى لە چارەنوسى سێ موچەى مانگەکانى (١٢١١،١٠) کرد و رایگەیاند” ئەگەر بەغدا گوژمەى یەکەمى پارەکەش بنێرێت کورتهێنانمان دەبێت و ناتوانین موچەى مانگى ١١ دابەش بکەین.
ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد” کە هەرێمى کوردستان داواى لە بەغدا کردوە سێ مووچە بەیەکەوە بنێرن بۆئەوەى بەپەلە بتوانن دوو موچەى مانگەکانى ١٠ و ١١ دابەش بکەن.
بۆ چارەسەرى دابەشکردنى موچەى مانگى ١٢ـش وتى: هەرێمى کوردستان داواى کردوە موناقەلە لە شوێنێکى دیکەوە بکرێت تا بتوانن پێش کۆتاییهاتنى ساڵ هەرسێ موچەکە دابەش بکەن.
بە گوێرەی چاودێران عێراق ئەمڕۆ ٧٦١ ملیاردینار بۆ حکومەتی هەرێم دەنێرێت کە ٢٦١ ملیار کورتهێنانی هەیە کە پێویستە حکومەتی هەرێم لە داهاتی ناوخۆ و نەوت دا ئەم بەر پاررەی پی زیاد بکات تا مووچەی هەموو مووچەخوران دابین بەکرێت