ئازا پرێس
راگەیاندنەکانی پارتی کەوتوونەتە پێشبڕکێ تاکو تیرۆریست و چەتە و دوژمنانی گەلی کورد و ژنان، روویان سپی نیشان بدەن و دەسەڵاتەکەیان رەوا بکەن.
تەلەفزیۆنەکەی سەرۆکی حکومەت وەک ئەوەی سەرۆکی هەرێم، کە جێگرانی سەرۆکی پارتین، سەرکردە چەتەکان دێنە سەر شاشە و یەکێکیشیان بە چەتە داگیرکەر و تیرۆریستەکان دەڵێت، حکومەتی رزگاری سوریا.
راگەیاندنەکانی پارتی زمانحاڵی حیزبەکەیانن، کە تائێستا پارتی هیچ کاتێک هێرش و پەلامارەکانی سوپای تورکیا و چەتە تیرۆریستەکانی بۆ سەر رۆژئاوا شەرمەزار نەکردوە، بەڵکو بە ڕێگەی راگەیاندن و بەناو رێکخراوی ساختە رەوایەتیشیان پێداوە.
تائێستا راگەیاندنەکانی پارتی بە تورکیا و گروپە چەتەکان ناڵێن داگیرکەر، دەڵێن کۆنترۆڵیان کردوە، ناڵێن گروپی تیرۆریست و چەتە، دەڵێن هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، ئەمەش ئەوە نیشاندەدات کە پارتی و راگەیاندنەکانی بەشێکن لەو ئەجندایەی تورکیا لە دژی گەلی کورد بەڕێوەی دەبات.