ئازا پرێس
بەپێی زانیارییەکان، درەنگانێکی شەوی رابردوو لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونی شاری دهۆک تەرمی پزیشکێک دۆزرایەوە.
هەربەپێی زانیارییەکان، دوای دۆزینەوەی تەرمی ئەو پزیشکە رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە بە مەبەستی ئاشکراکردنی هۆکاری گیان لەدەستدانی.
تائێستا لایەنە پەیوەندیدارەکانی سنووری پارێزگای دهۆک دەربارەی ڕووداوەکە و هۆکاری گیان لەدەستدانی ئەو پزیشکە، هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی بڵاونەکردووەتەوە
ناسنامەی قوربانییەکەش بەم شێوەیە
ناوی، سەعد مامری
خەڵکی پارێزگای موسڵ
رەگەز ، عەرەب
دانیشتوی یەکێک لە یەکەکانی نیشتەجێبوون
بەتەمەنە و خانەنشینە،
تەرمەکەی لەپزیشکی دادی دهۆکە، بۆیە تائێستا لەسەر هۆکاری مردنەکەی لێدوان نەدراوە.
دەگوترێ سێ رۆژە مردووە، دراوسێیەکانی بەبۆن زانیویانە کەسێک لە شوقەکە گیانی لەدەستداوە.