ئازا پرێس
وتەبێژی حكومەتی عیراق رایدەگەیەنێت، رێگە بە هیچ لایەنێكی عیراقی نادرێت لە دەرەوەی ئەو پلانەی سەبارەت بە سوریا داڕێژراوە هەنگاو بنێت.
باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عیراق رایگەیاند، ئێران ئاگاداری نەكردوون لەوەی هێز لەرێی عیراقەوە رەوانەی سوریا بكات و لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی سیناریۆی 2014 پلانیان بۆ پاراستنی سنورەكانیان هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕوانی هەڵوێستی یەكگرتووی عەرەبین سەبارەت بە مەترسی رووداوەكانی سوریا
وتەبێژی حكومەتی عیراق دەشڵێت، “پێویستە نێوەندگیرییەكی كاریگەری عەرەبی هەبێت بۆ كۆتاییهێنان بە روداوەكانی سوریا”.