سێشەممە, حوزه‌یران 17, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە بیروڕا
سوریا لەدۆزەخی بەعسەوە بۆ دۆخێكی نادیار

سوریا لەدۆزەخی بەعسەوە بۆ دۆخێكی نادیار

كانونی یه‌كه‌م 9, 2024
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

سەرتیپ جەوهەر

🔻 بەمزوانە سوریا سەقامگیر نابێت، پێشبینی شەڕی ناوخۆش دەكرێت

🔻 بۆ كورد دۆخەكە نەگۆڕاوە، حزبی بەعس بڕوای بەمافی كورد نەبوو، ئەوانەی هاتووشن شۆڤینیترن

🔻 كورد رێگەیەكی دوورو درێژو سەختی لەبەردەمە، رێككەوتن لەگەڵ دیمەشق ئاسان نییە

🔻 رەنگە ئەمریكا هەوڵبدات لەچوارچێوەی لێكتێگەیشتنی جنێڤ مامەڵە لەگەڵ سوریادا بكات

🔻 ئەوانەی هاتوون جگە بنكەی جەماوەرییان نییە، زۆربەیان لەلایەن توركیاوە ئاراستە دەکرێن.

📌قۆناغی دوای رووخانی ئەسەد زۆر زەحمەت دەبێت. هەموو ئەو هێزانەی گەڕاونەتەوە دیمەشق هێزی چەكدارن و بڕوایان بەدیموكراسی و حوكمڕانیی سەردەمیانە نییە. ئەوانەی ئیسلامیی توندڕەون لەبنەڕەتدا بڕوایان بەدیموكراسی نییە، ئەوانەیشی خۆیان بەعلمانیی دەزانن، حزب و گروپی توندڕەوی شۆڤینین، لەلایەن توركیا یان وڵاتێكی عەرەبییەوە پشتیوانیی دەكرێن، لەمە خراپتر هیچ رەگ و ریشەو بنكەی جەماوەرییان نییە! هەروەك لەنێو ئۆپۆزسیۆندا هیچ كاریزمایەك نییە تا لایەنەكان لەدەوری كۆببنەوەو ببێتە سەنتەری بڕیاردان یان بتوانێت جڵەوی بارودۆخەكە بگرێتە دەست یان لانیكەم بەرزەفتی لایەنەكان بكاتّ! بۆیە نەك ئاسان نییە سەرڕاست بوونی دۆخی دوای رووخانی ئەسەد. بڕواناكرێت بەمزوانە ئەو وڵاتە سەقامگیر بێت بەڵكو پێشبینی دروستبوونی شەڕی ناوخۆش دەكرێت. چونكە ژمارەیەكی زۆر هێزو میلیشیای چەكدار هەیەو هەریەكەیان گرێدراوی بەرژەوەندی وڵاتێكەو بەرزەفتكردنیان ئاسان نییە.

سەبارەت بەپرسی كورد دەتوانین بڵێین بەرچاوڕوونی هەیە. ئەو هێزانەی هاتوون كاتێك موعارەزەبوون بەئاشكرا دژی مافی نەتەوەیی گەلی كورد بوون. لەمێژووی توركیا و سوریا بەدرێژایی دەیان ساڵی رابردوو هەمشە ئۆپۆزسیۆن شۆڤینیترو دەمارگیرتربوون دژی مافی گەلی كورد! بۆیە نابێ‌ چاوەڕێ بكەین لەدوای رووخانی ئەسەد ئەوانەی حوكم دەگرنە ئەستۆ هیچ گۆڕانێك لەتێگەیشتنیان دروستببێت، بەڵكو رەنگە بەشێك لەوهێزانە بەهاندانی توركیا زیاتر دژی قەوارەی رۆژئاوای كوردستان بن.

بەكورتی كورد لە رۆژئاوای كوردستان رێگەیەكی دوورو درێژو پڕ زەحمەتیان لەبەردەمە، ئاسان نییە مامەڵەكردنیان لەگەڵ دۆخی نوێی سوریا. بۆ كورد، شتێكی ئەوتۆ نەگۆڕاوە، ئەوانەی رۆیشتن مەبەست رژێمی بەعسە هیچ بڕوایان بەپێكەوە ژیان و دیاریكردنی مافی چارەنوسی گەلی كورد نەبوو، ئەوانەی هاتوشن هەمان تێگەیشتنیان هەیە، كەوایە بۆ كورد رێگەكە دیسان سەختە.

بەر لەوەی رژێمی سەدام بڕوخێت، ئۆپۆزسیۆنی عیراقی بەكوردەوە چەندین كۆبونەوەو كۆنفرانسی جیاجیا كرا. سەركردەكانی ئۆپۆزسیۆن كەسایەتی دیاری عیراق بوون و حزبەكانیان رەگوریشەی جەماوەرییان هەبوو، لەخەباتێكی هاوبەش بوون دژی رژێمی بەعس، بۆیە بەرلەرووخانی رژێم لەهەردوو كۆنگرەی هەولێرو لەندەن لەكۆتایی 2002 نەخشەڕێی دوای رووخانی بەعس داڕێژرا كە بریتی بوو لەشێوەی دەوڵەتی نوێی عیراق كە بریتی بوو لەعیراقێكی فیدراڵی دیموكراتی فرەیی لەچوارچێوەی سیستمێكی پەرلەمانیی لەسەر بنەمای جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكان. لەكۆتاییدا لایەنەكان بەڵگەنامەیەكیان ئیمزاكرد بەناوی بەڵگەنامەی ئیدارەدانی دەوڵەت بۆ قۆناغی ئینتیقالیی.

بۆ سوریا بەرچاوروونی نییە، بەڵام بەپێی لێدوانی یەكێك لە بەرپرسانی ئەمریكا، پێدەچێت واشنتۆن خواستی هەبێت لەسەر بنەمای لێكتێگەیشتنی جنێڤ (30 جوزەیرانی 2012) بیەوێت مامەڵە لەگەڵ دۆخی سوریادا بكات. ئەو لێكتێگەیشتنە كە دواتر بەبەیاننامەیەك كۆتایی هات بریتی بوو لە چوارچێوەیەكی سیاسی بەچاودێری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سوریا و گواستنەوەی دەسەڵات بەمشێوەیە:

یەكەم: پێكهێنانی دەستەیەكی كاتیی بۆ حوكمڕانیی بەدەسەڵاتێكی سنوردار، لەئەندامانی لایەنە سیاسیە سەرەكییە جیاوازەكان.

دووەم: رێككەوتن لەسەر نوسینەوەی دەستورو ئامادەكاریی بۆ هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەر بەبەشداری هەموو خەڵكی سوریا.

سێیەم:  دابینكردنی پشتیوانیی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بۆ گواستنەوەی دەسەڵات بەشێوەیەكی رێكوپێك و گرەنتیكردنی پابەندبوونی لایەنەكانی سوریا بەجێبەجێكردنی.

لێكتێگەیشتنی كۆبونەوەی جنێڤ دوای دەستپێكردنی ئاڵۆزییەكانی ناوخۆی سوریابوو. جگە لە ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش هەریەكە لەتوركیاو چەند وڵاتێكی عەرەبی لەچوارچێوەی كاروباری كۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی بەشداربوون وەك عیراق و كوێت و قەتەر. دواتر ئەو رێككەوتنە لەبڕیاری 2254 ساڵی 2015ی ئەنجومەنی ئاسایش جێگەی كرایەوە وەك نەخشەڕێی گۆڕان لە سوریا.

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

سیاسەتی ژیرانەی هەسەدە بۆ کاتی دانوستانەکان

بابەتی دواتر

🛑کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان؛ راماڵینی حکومەتی شەرەف بەتاڵ

editor

بابەتی دواتر
🛑کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان؛ راماڵینی حکومەتی شەرەف بەتاڵ

🛑کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان؛ راماڵینی حکومەتی شەرەف بەتاڵ

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025
پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

حوزه‌یران 8, 2025

دوایین هەواڵ

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?