ئازا پرێس
میت، پاراستن و ئەنەکەسە لە ١٤ـی کانوونی یەکەمدا لە هەولێر کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان ئەنجام دا و بڕیار درا کە ئەنەکەسە بەشداریی هاوپەیمانی کورد نەبێت.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی ANF، لە ١٤ـی کانوونی یەکەم لە شاری هەولێری باشووری کوردستان، میت، پاراستن و ئەنەکەسە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان ئەنجامداوە و بەپێی زانیارییەکان کۆبوونەوەکە سێ کاتژمێری خایاندووە.
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا کە ئەنەکەسە بەشداریی یەکگرتوویی کورد لە ڕۆژئاوا نەبێت.
دوای ئەم بڕیارە، قسەکانی بەڕێوەبەرانی ئەنەکەسە دژ بە یەکگرتووی کورد زیاتر بوون.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسەکە، بنەماڵەی بارزانی و دەوڵەتی تورک ڕێککەوتوون و ئەنەکەسەش بەپێی بڕیارەکانی ئەوان هەنگاو دەنێت.
شایەنی باسە کە گەلی کورد لە سەرانسەری وڵات و ئەورووپا و هەموو حزبە کوردییەکان داوا دەکەن کە یەکگرتوو بن و لە دیمەشق نوێنەرایەتی کورد بکەن، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە، جارێکی تر پەدەکە وەک عیسمەت ئینۆنۆ و حەسەن خەیری، خۆی داوەتە پاڵ دەوڵەتی داگیرکەری تورک.
دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، لە جیاتی ئەوەی پەدەکە هاوکاریی و پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستان بکات، کەچی دەروازەی فیشخابووری لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان داخستووە و ڕێگری دەکات هاوکارییەکان ڕەوانە بکرێت، لە لایەکی تریشەوە، ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا (ئەنەکەسە) کە لەژێر سەروەریی پەدەکە و دەوڵەتی تورکدایە، هەتا ئێستا لەگەڵ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕێکنەکەوتووە