ئازاپرێس
💢بەپێی بەدواداچوونێک کە پارێزەر هەژار کاکەیی لە پەڕی خۆی بڵاوکردۆتەوە، سەبارەت سکاڵای هەردوو ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکی پارتی دەڵێت؛
بەزمانی یاسایی رەزیلیانی کردووە.
⛔️دەقی نووسینەکە؛
💢ئەمڕۆ دادگای کارگێری سکاڵای هەردوو ئەندامەکەی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ڕەتکردەوە .
ئاساییە فراکسیۆنی پارتی سکاڵایان تۆمار کردووەو ڕێکاری یاساییان گرتۆتەبەر ، بەڵام فزیحەتەکە لە هۆکاری ڕەتکردنەوەی سکاڵاکەیانە وەک لە بڕیاری دادگاکە هاتووە بە زمانێکی یاسایی ڕەزیلیانی کردووە و هەر بە زمانی یاسایی دادگاکە بە پارتی ووتووە نە لە یاسا دەزانن نە لە ڕێکارە ئیداریەکانیش .
لێرەدا تەنها قسەکانی دادگاتان بۆ باس دەکەم بەم شێوەیەی خوارەوە :
٢- ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی تظلمیان پێشکەشی ڕاکان جبوری کردووە لە بەرواری ٢٠٢٤/٨/١١ واتا دوای هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەن و پارێزگار . لە کاتێکدا ڕاکان جبوری لەو بەروارە تەنها ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگایە و هیچ پۆستێکی تری نیە . بە پێی یاسا دەبێت تظلمەکە بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا بوایە کە محمد ابراهیم حافزە .
٢- لە بەشێکی تری بڕیارەکەدا هاتووە کە دەبێت داواکاری و تظلم پێشکەشی ئەو لایەنە بکرێت کە بە پێی یاساو ڕێکارە ئیداریەکان تانەی لێدەدەیت و ناکۆکی ئیداریت هەیە نەک بە بیرکردنەوەی شەخسی و قەناعەتی خۆت بڕیاربدەیت کێ سەرۆکی ئەنجومەنەو حساب بۆ کێ ناکەیت
٣-لەو تظلمەی فراکسیۆنی پارتی پێشکەشی ڕاکان جبوری کراوەو ئەویش هامشی لەسەر کردووە لە کاتێکدا ڕاکان جبوری خۆی سکاڵای تۆمار کردووەو تظلمی داوەتە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا کە محمد ابراهیم حافزە .
٤- فراکسیۆنی پارتی لە بەرواری ٢٠٢٤/١٠/٢ سکاڵایان لە دادگای کارگێری تۆمار کردووە ئەوەش پێچەوانەی یاسای ژمارە ٦٥ سالی ١٩٧٩ هەموار کراوە کە دەبێت دوای ٣٠ ڕۆژ لە تظلمەکە سکاڵا تۆمار بکرێت بەڵام فراکسیۆنی پارتی زیاتر لەو ماوەیە چاوەڕێی کردووە واتا زیاتر لە مانگێک تێپەڕیوە .
کورتەی کەلام ئەوەیە ئایا کەسێکی یاسایی لە ناو پارتی نەبووە هەندێ لەو زانیاریانەیان پێبدات . ئەوەندەی من بزانم چەندین بەرپرسی پارتی لە کەرکوک بە ناوە هەڵگری بڕوانامەی دکتۆران لە یاسا و خۆیان بە پسپۆڕی یاسایی دەزانن . چونکە کێشەکە تەنها ڕەتکردنەوەی سکاڵای پارتی نیە بەڵکو عەیبە گەورەکە لەو هەموو. جەهلە یاساییەدایە کە لە سکاڵاکەی پارتی هەبووە.