ئازا پرێس
💢چالاکوان شاخەوان تەها برای جیهان تەهای تیرۆرکراو، بەمشێوەیی لەسەر ساڵڕۆژی تیرۆری پارێزەر ناز سلێمان یەعقوبی نووسیوە؛
📌رۆژی يەکشەممە ڕێکەوتی 2016/01/03، لەکاتێکدا پارێزەران، يادی ڕۆژی پارێزەرانيان دەکردەوە، تاوانێکی قێزەونی گەورە، دەرحەقی يەکێک لە پارێزەرانی بوێری ژن ئەنجام درا و پارێزەر (ناز سلێمان يەعقوبی) لەلايەن دەستێکی ناديار، دوای ڕفاندنی، بەداخەوە خنکێنراوە، تەنانەت دوور لە هەموو بەهايەکی مرۆڤانە و بێ بەزەييانە، به سوتاندن دەم و چاو و جه‌سته‌ی ده‌شێوێندرێته‌وە.
📌پارێزەری گیانشاد ناز سلێمان خاتوونێک بووە، خاوەن ڕەوشتێکی بەرز، زيرەک و لێهاتوو، خۆشەويستی دەوروبەر، لە خێزانێکی ناوداری شاری هەولێرن و جگە لە خۆشەويستيی و تەباييی و مرۆڤدۆستی، هيچ ناکۆکييەکيان لەگەڵ کەس نييە.
📌پارێزه‌ر ناز سلێمان كه به‌شێوه‌یه‌كی هۆڤانه ده‌خنكێنرێت و جه‌سته‌ی ده‌شێێوێنرێت، له هه‌مان ڕۆژ پۆلیسی هه‌ولێر به له راگه‌یاندراوێکدا رایگه‌یاند که پارێزه‌ر ناز سلێمان، نه کوژراوه و ئه‌و بۆ خۆی خۆی کوشتووه و دواێش به شێوه‌یه‌كی ده‌ستكاریكراو ڤیدیویه‌كی دیمه‌نی سوتانی ئۆتومبێله‌كه‌ی به‌لاو ده‌كه‌ن وه‌كۆ به‌ڵگه، به‌ڵام وه‌كۆ له كۆمێنت داده‌نین ئه‌م دیمه‌نانه ناتوانن رۆلی به‌ڵگه ببینن و ده‌كرێت ده‌سكاری ته‌كنیكی بكرێت.
📌پارێزه‌ر ناز سلیمان له دایكبوی ساڵی ١٩٩١ له هه‌ولێر، ژنێكی به‌ئیراده و بوێر بوو له بورای ماف و ئازادی دا، كه پێشتریش وته‌ی ڕه‌خنه‌یی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی كردبوو، بۆه‌ی گومانی زۆر له‌سه‌ره كه له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانیوه پارێزه‌ر ناز تیرۆركرابێت. وه‌ك ده‌زانرێت له هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم، هه‌موو کاتێک پیاو له ئیراده بوونی ژن ده‌ترسن، له به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بینن ژنانی کورد له ناو شۆڕش، کۆمه‌ڵگا و زۆر شوێنی که بوون به پێشه‌نگ، ئیتر ژنی کورد هۆشیار بۆته‌وه، هه‌ر بۆیه ده‌سه‌ڵات له هه‌ر كه‌سێك زیاتر له هوشیاری ژنی ئازاد ده‌ترسێت.
📌له ٣/ کانونی دووه‌می ٢٠١٦ ناز سلێمان، له هه‌ولێر له لایه‌ن چه‌ند که‌سێکی نه‌ناسراو ده‌رفێندرێت و به شێوه‌یه‌کی درندانه ده‌کوژرێت.
📌له لێدوانه‌که‌یدا پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند که له ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌رکه‌وتووه ناز خۆی کوشتووه.
📌له دوایی ئه‌و لێدوانه بنه‌ماڵه‌ی نازه سلێمان رایانگه‌یاند، که ناز خۆی نه‌کوشتوه و ئه‌و کوژراوه.
📌سه‌ندیکای پارێزه‌رانی هه‌رێمی کوردستان ئاشکرایان کرد، که ناز سلێمان له 3/کانونی دووه‌م له هه‌ولێر له لایه‌ن چه‌ند که‌سێکی نه‌ناسراوه رفێندراوه و کوژراوه.
📌هه‌روه‌ها زانرا که پۆلیسی هه‌ولێر به بنه‌ماڵه‌که‌ی نازه سلێمانیان ئاگادار کردۆته‌وه که سه‌باره‌ت به روداوه‌که هیچ لێدوانێک بۆ که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن نه‌دەن.