حاکم لەتیف شێخ مستەفا:
تورکیای دوژمن بەکورد، بەهەموو توانای خۆی ئەوە بۆ ۲٥ رۆژ دەچێت لەڕێی چەتەکانیەوە هێڕش دەکاتە سەر کوردانی رۆژئاڤا.
بەڵام دوێنێ (بەگوێرەی ئەو گرتانەی بڵاوبونەوە )رێگای داوە بەخەڵکی ناوچە سنوریەکانی وەک نوسەیبین و سوروچ بۆ هاتنە دەرەوەو خۆپیشاندان دژی هیرشەکانی تورکیاو بۆ هاوسۆزی و پاڵپشتی کردنی کوردانی رۆژئاوا.
کەچی لەسنوری دوو دەسەڵاتۆکە بنەماڵەییە (کوردیەکە)رێگا نادرێت بە خۆپیشاندان و هاوسۆزی بۆ کوردانی رۆژئاڤا.
جا بزانن ئەم دوو بنەماڵەیە چ زەرەبەیەکیان لە هەستی نەتەوەیی داوە، چونکە ئەمانەی ئێرە نەک هەر دەسەڵاتی نەتەوەیی نین، بەڵکو ئەرکدار کراون بە لێدان و ناشیرین کردنی هەستی نەتەوەیی، بۆیە دەبینین لەباشور زۆریک لەخەڵکی باشووریان بێ ئومێدکردوە، تەنانەت وایان لێکردوون هاوسۆزیان بۆ کوردانی پارچەکانی تریش نەمێنێت، دەڵین کورد هەمووی یەکە ئەوانیش دەسەڵات بگرنە دەست لەمانەی خۆمان خراپتر دەبن.
بەڵام بەدڵنیاییەوە لە رۆژاڤا وەک ئێرە نیە، لەوێ فیکرو مەبدەئیان هەیە، باوەڕیان بە قەزیەکەی خۆیان هەیە، لەوێ بەکرێگیراوی داگیرکەران نین، بنەماڵەی چەتەو بازرگان نین بە کەیسی کوردەوە، بەڵکو بەتەواوی قناعەت خەبات دەکەن و تێدەکۆشن.
هەر ئەمەشە نهێنی ئەو هەموو ورەو ئازایەتیە کە جیهانیان بە خۆیان سەرسام کردوە،
بۆیە هاوڵاتی باشوری ئازیز، دەبێ ئەزموونی رۆژاڤا (سەرەڕای ئەو هەموو کۆسپ وکێشانەی بۆیان دروست دەکرێت، سەرەڕای ئەو بارو زروفە قورس و ئاڵۆزەی کە پێیدا تیدەپەڕن) دەبێ ئەزموونی ئەوان هەستی کوردبوونمان بۆ بگێڕیتەوە کە بنەماڵە بازرگان و وابەستەکانی باشور بەداگیرکەرانەوە چەندین ساڵە بەفیتی دوژمنان کار لەسەر ناشیرین کردن و لە ناوبردنی دەکەن.