ئازاد شەریف
هەرکامیان لەم مانشێتە وەرگرین دەقاودەق لەسەر شاسوار جێ بەجێ دەبێ
ڕێک دەبێ ئەوەی تێبگەیەندرێت کەئەو بەرئەنجامی نەخوێندوەی تاکی کوردە بۆکاری ڕێخراوەیی و حیزبی زادەی ئەوڕقەیە بەهۆی نادادی و فەسادی ئیداری لەم هەرێمە هاتۆتەدونیای سیاسەت، دروستکراوی تەڕاتێنی موخابەراتی ئیقلیمیە لەم هەرێمە، ئەگینا خۆت و حزبەکەت نە سیاسین نە حیزبن بە پێودانگێکی ئەکادیمی سیاسی، نەڕوئیات هەیە بۆئایندە نەپلانی ستراتیژی بۆ هەرێمێکی لەمە باشتر، تەنها چەند قیژە قیژێک کە جێگە دەگرێ لەپڕۆسەی تۆلە لەزەهنی دەنگدەر، حزبێک کۆببێتەوە تەنها لەدیدو بۆچوونی تاکەکەسێک و چەند کەسێکی خێزانەکەی دەبێ چی لابێ بۆ ئەوەی پڕۆسەی دیمکراتیزەکردنی کۆمەڵگە بخاتەوە سەرڕێچکەی بنەڕەتی خۆی ؟
ئەم سیاسیە قارچک ئاسا هەلتڵۆقیوانە بەرئەنجامی گۆڕانی فکری دیموکراسی و دونیایەکی باشتر بۆ ئایندە نەبوون، بەرهەمی پڕۆسەی تۆلە بوو تۆلەیەک کە دەنگدەر لەڕێگای ئێوە بیکاتەوە بەلام تەنانەت نەک چاکی بکەی یان تۆلەی دیموکراسیان بۆ بکەیەوە، تەنانەت خەریکە لەکرێ گرتەیی وعەماڵەت جێگە بە پادشای عەمیلەکانی کورد لەق دەکەی، دەبێ بزانی ئەم پێگەیەت بەر ئەنجامی توڕەیی دەنگدەرە، بەم کارانەت دەنگدەرت ڕق ئەستورتردەکەی بەرامبەر حیزبە عائیلیەکەت، نە قودرەتی ئیلاهیت لایە، نەقسە زانێکی باشی، نەسیاسیەکی دوور بینی، ئەوەی دەنگی بەتۆ داوە لەپێناو ڕاست کردنەوەی مەجرای سیاسی بوو، نەک ئەومەجرایەیان لەبازنەییوە بۆبکەی بەسندوقی، تەنانەت ئاستە مەعریفیەکەشی ئەوەندە نزمە زۆر بازاڕیان دیفاع لە هەلەکانی دەکاو سورە لەسەر دوو بارەکردنەوەی، پێمان بلێ یەک سودی دەولەتی تورکی چیە بۆ کێشەی کوردوو ئایندەی کورد ؟ تا ئەوەندە بەگرینگی دایبنێی ئەگەر تورکیا زلهێزە لەناوچەکە خۆ زلهێزیەکەی نەبۆتە پێشڤەچوونی دۆزی کوردان، ئەم زلهێزیەی ماڵکاولی بوو بۆ کورد، توانای لێ وەرگرتووە بۆ لەناوبردنت، بەکورتی سیاسەتی جیاواز بەکەسی جیاوازدەکرێ، تۆش ئەوکەسە جیاوازە نەبووی لە هەلبژاردن هێزت وەرگرت لەهەلبژاردنی …