له‌ڕۆژێك وه‌كۆ ئه‌مڕۆ ڕێكه‌وتی 14\01\2010 تیرۆری جغسی بێرسیاڤی شێروانی له‌لایه‌ن ڕژێمی پارتی بارزانی
(له‌وانه‌یه‌بڕوا پێ نه‌كرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌حه‌قیقه‌تێكه‌به‌هیچ شیوه‌ئینكار ناكرێت)
جغسی بێرسیاڤی له‌سه‌ر چی و چۆن تیروركرا؟!
جغسی ئه‌حمه‌د سولتان ئاغا شێروانی، له‌ماڵباتێكی شورشگێڕی گوندی بێرسیاڤی سه‌ر سنوری ده‌ڤه‌ری مێرگه‌سور بوو.
له‌ساڵی 2010 له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كی تایبه‌تی پاراستنی پارتی، كه‌به‌ئه‌مری مه‌سعود بارزانی له‌گوندێكی ده‌وروبه‌ری شاری ئاكرێ له‌ناحیه‌ی گره‌سێنی گه‌مارووی ماڵی جغسی ده‌درێت و دوای به‌رگریه‌كی زور تیرور ده‌كرێت.
هۆكاری ئه‌م تیرۆره‌چی بوو؟
جغسی گه‌نجێكی لێهاتوو و بالا به‌رز و خاوه‌نی ئه‌زمونێكی بنه‌ماڵه‌ی له‌سه‌ر دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كورد بوو، ئه‌و خاوه‌نی دوو ژن بوو، ژنی یه‌كه‌می ئامۆزای بوو كه‌له‌ساڵی هه‌شتاكان به‌پێی نه‌ریتی بنه‌ماڵه‌یی هاوسه‌رگیریان كردبوو، له‌و ژنه‌ده‌بیته‌خاوه‌نی كچێك.
جغسی له‌ساڵی 2004 ژنی دووه‌م ده‌هێنێ كه‌له‌هوزی هه‌ركی و خه‌لكی شاری ئاكرێ بووه. به‌هۆی ئه‌م زه‌واجه‌ژنی یه‌كه‌م لیێ ده‌كه‌وێته‌كینه‌ورك و وه‌ك توڵه‌له‌جغسی، به‌عاجزی له‌گه‌ل كچه14 ساڵانه‌كه‌یدا ڕوو ده‌كاته‌سه‌ری ره‌ش و وه‌ك خزمه‌تكار ئه‌و و كچه‌كه‌ی له‌دارالزیافه‌ی مه‌كته‌ب مه‌سعود ده‌مێنن.
له‌وكاته‌نیهاد بارزانی برای مه‌سعود بارزانی كه‌به‌كوره‌نازداركراوه‌كه‌ی مسته‌فا بارزانی ده‌ناسریت، چاوی بێ ره‌وشتانه‌ی دەكه‌وێته‌سه‌ر كچه14 ساڵه‌كه‌ی جغسی و به‌بیانوی داڵده‌دانیان ده‌یباته‌مالی خۆی، دوای چه‌ند روژێك ده‌ستدرێژی ده‌كاته‌سه‌ر كچه‌منداڵه‌كه‌و دووگیانی ده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی كه‌جغسی پێده‌زانێت، بریارده‌دات وه‌ك توڵه‌ئه‌ندامێكی مالی بارزانی بكوژێت، به‌تایبه‌ت نیهاد بارزانی یان كورێكی مه‌سعود، له‌و ماوه‌یه‌دا ترسێكی زور ده‌كه‌ویته‌ناو دڵی ته‌واوی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود، چونكه‌جغسی خۆی پر چه‌ك ده‌كات و ڕوو ده‌كاته‌شاخ به‌مه‌به‌ستی توله‌سه‌ندنه‌وه.
ژنه‌كه‌یشی بو ده‌رباز بوون له‌توڕه‌یی مێرده‌كه‌ی رازی ده‌بیت به‌پلانێكی نیهاد بارزانی كه‌جغسی بیگرن و بیكوژن.
دوای ماوه‌یه‌ك مه‌فره‌زه‌یه‌كی تایبه‌ت پارتی به‌دوو مونیكاوه‌جغسی له‌گوندی بێرسیاف بانگ ده‌كه‌ن و به‌لێنی پێده‌ده‌ن ته‌نها بۆ دیالۆگ ببرێته‌لای سیداد بارزانی.
جغسیش به‌و مه‌رجه‌رازی ده‌بێت كه‌له‌گه‌ڵ چه‌كه‌كه‌ی له‌گه‌لیان سواری ئۆتۆمبێله‌كه‌ببێت و له‌گه‌ڵیان ده‌ڕوات، له‌رێگه‌جغسی ئاگادار ده‌بێت كه‌گروپه‌كه‌بو له‌ناوبردنی ئه‌و نێردراون، بویه‌كه‌ده‌گاته‌ده‌روازه‌ی شاری حه‌ریر و باتاس، له‌نزیك تاسه‌یه‌كی گه‌وره‌هه‌ردوو حه‌ره‌سی ئه‌ملا وئه‌ولا به‌ر بوكس ده‌دات و ده‌رگا ده‌كاته‌وه‌و به‌په‌له‌خوی ده‌كاته‌ناو ئه‌و ره‌ز و باغانه‌ی له‌باتاس و به‌خێرایی خوی ده‌شارێتێه‌وه.
پارتی هه‌رچی هێزی مه‌كته‌ب مه‌سعود و پاراستن و هه‌والگیری ده‌خاته‌جوله‌و حه‌ریر به‌گشتی گه‌ماروده‌ده‌ن به‌ڵام بویان نادوزریته‌وه.
جغسی خۆی ده‌گه‌یه‌نێته‌ماڵی كۆنه‌هاوریێه‌كی خۆی له‌حه‌ریر و له‌وێشه‌وه‌بو سنوری سلێمانی.
تا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌سنوری سلێمانی ده‌مێنێته‌وه، به‌لام كه‌ده‌زانێت پارتی له‌رێگه‌ی یه‌كێتیه‌وه‌له‌پلانێكدان ده‌ستگیری بكه‌ن، ناچار ده‌بیت رووبكاته‌گوندێكی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر، دوای ئه‌وه‌ی له‌وێش شوێنی ئاشكرا ده‌بیت، ناچار ده‌بیت به‌ره‌و قولایی پارتی بروات وله‌ناحیه‌ی گرده‌سێنی ده‌شتی ئاكرێ ده‌گیرسێته‌وه‌له‌مالی كوره‌خه‌زوری كه‌ژنی دووه‌می لێیه.
دوای چه‌ند روژێك پارتی له‌رێگه‌ی چه‌ند سیخورێكی سه‌ر به‌پاراستن شوێنه‌كه‌ی بو ئاشكرا ده‌بیت كه‌له‌فلانه‌ماله‌و مالی خزمه‌كه‌شی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئاوایی له‌شوێنیكی به‌رز و ته‌نیاده‌بیت، مه‌فه‌رزه‌یه‌كی تایبه‌تی پاراستن و هه‌والگیری پارتی كاتژمێر 12ی شه‌و گه‌مارووی ماله‌كه‌ده‌ده‌ن و داوا له‌جغسی ده‌كه‌ن خۆی راده‌ستیان بكات، به‌لام جغسی بریاری به‌رخودان ده‌دات و شه‌ر ده‌كات وئاماده‌نابیت خۆی راده‌ستیان بكات، تا دوو كاتژمێر شه‌ر و پێكدادان دوای ئه‌وه‌ی كوره‌خه‌زوری بریندار ده‌بیت، خێزانه‌كه‌ی داوا له‌خغسی ده‌كات له‌پیناو ته‌ندروستی منداله‌كانی، خۆی راده‌ست بكات، جغسیش بو ئه‌وه‌ی شه‌رمه‌زاری خانه‌واده‌كه‌ی نه‌بێ، رێگه‌ی مه‌رگ ومه‌ردایه‌تی هه‌لده‌بژێرێت دوایین گورزی ده‌ستی ده‌وه‌شێنێت و له‌سه‌ر قاچ ره‌می مه‌فه‌رزه‌ده‌كات و دوو تاوانباری گه‌وره‌ی پاراستن ده‌كوژێت و 4 تریش بریندار ده‌كات، به‌ڵام ده‌ستبه‌جێ گوله‌بارانده‌كریت و گیان ده‌به‌خشێت و له‌پیناو شه‌ره‌ف و ناموس به‌ده‌ستی جه‌لادانی بێناموسی مالی ته‌جاوزكاری مه‌سعود و نیهادی مسته‌فا بارزانی، شه‌هید ده‌بێت.
دوای تیروركردنی جغسی بێرسیاڤی، مالی بارزانی هه‌ر به‌وه‌ناوه‌ستن و ده‌ست ده‌كه‌نه‌به‌پرۆپاگرنده‌یه‌كی زۆر ناجوامێرانه‌و بێ كه‌رامه‌تانه، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ڕسوایی و شه‌رمه‌زاری خۆیان په‌رده‌پۆش بكه‌ن ئه‌م هه‌واله‌به‌ڵاوده‌كه‌نه‌وه‌كه‌له‌سه‌ری به‌لاو ده‌كه‌نه‌وه‌كه‌گوایه‌جغسی بێرسیاڤی خۆی ته‌جاوزی كردووه‌سه‌ر كچی خۆی و به‌حه‌ملی كردووه، بویه‌ئێمه‌ش كوشتمان! ئه‌مه‌له‌كاتیك بووكه‌هه‌موو كه‌س ده‌یزانی كه‌ئه‌م كچه‌منداڵه‌له‌لایه‌ن نیهادی برای مه‌سعود بارزانیوه‌ته‌جاوز كرابوو و تیروركرنی جغسیش په‌یوه‌ندی به ترسی بنه‌ماله‌ی بارزانی هه‌بوو له‌توله‌سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌م پیاوه‌به‌غیره‌ته.
ئه‌مه‌حه‌قیقه‌تیكی حاشا هه‌لنه‌گره‌كه‌تا ئێستاش سه‌دان شاهید له‌سه‌ری هه‌ن به‌ڵام له‌ترسی گیان و ماڵی خۆیان ئێستا ناتوانن بۆ ڕای گشتی شاهدی له‌سه‌ر بده‌ن.
ئه‌مه‌له‌كاتێكدایه‌كه‌باوكی جغسی (ئه‌حمه‌د سولتان ئاغا بێرسیاڤی) یه‌كێك بووه‌له‌یاوه‌رانی مه‌لا مسته‌فا و شۆره‌شه‌كه‌ی و كاتی خۆی مه‌لا مسته‌فای له‌ماڵی خۆی شاردوته‌وه‌له‌ده‌ست حكومه‌تی عراق و له‌ژێر مه‌نجه‌ل حه‌شاردرابوو بۆ كه‌نه‌كه‌وێته‌ده‌ستی ڕژێم، له‌كۆتاییشدا كوره‌كانی مه‌لا مسته‌فاش به‌م شێوازه‌پاداشتی ئه‌و بنه‌ماله‌یه‌ده‌ده‌نه‌وه.