ئازاپرێس
ڕۆژی ١٩ی شوباتی ٢٠٢٥ ناوەندی تۆژینەوی شارپرؽس دیبەیتؽکی لە هۆڵی ڕامادا سازکرد کە لەلایەن بەڕؽز کاک هاوکار عیزەت بەڕؽوەبرا
پانێلیستەکان بریتیبوون لە بەڕێزان؛ عومەر گونەش – پارێزەری ئۆجالان، د. شۆڕش حەسەن، د. جەعفەر عەلی و د. حەکیم عەبدولکەریم. لە پانێڵەکەدا سەبارەت بەپرۆسەی ئاشتی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و لە تورکیا بەتایبەتی باسی لەسەر کرا.
بەڕێز د. حەکیم کە یەکێک بوو لە پانێلیستەکان بە ئازاپرێسی ڕاگەیاند کە بەگشتی زۆرینەی بەشداربووان پشتگیری پرۆسەی ئاشتی دەکەن و متمانەیان بە هەڵوؽست و توانایی بەڕێز ئۆجالان هەیە بۆ پێشەنگایەتیکردنی ئەم پرۆسە ئالۆزە، هەروەها بە پێویستیان زانی کە حکومەت و کۆمەڵگای مەدەنی پشتیوانی ئەم پرۆسەیە بکەن.
بەڕێزیان ڕاشیانگەیاند کە وەک ئەندامی کۆمیتەی ئازادی ئۆجالان سەبارەت بە پرۆژەی ئاشتی ئۆجالان سیمینارێکیان لە پانێڵەکەدا پێشکەش کردووە و دەربارەی نەتەوەی دیموکرات و کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک قسەی بۆ ئامادەبووان کردووە. وتیشی کە ئامادەبووان بەگرنگیەوە گوێداری پێکەسەژیانی شکۆمەندانەی گەلان و نەتەوەی دیموکراتیان کردووە.