سێشەممە, حوزه‌یران 17, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە بیروڕا
ئامۆژگارییەک بۆ عەون زیاب؛ سەرکوتکردنی کورد واتە وشکبوونی ئێراق!

ئامۆژگارییەک بۆ عەون زیاب؛ سەرکوتکردنی کورد واتە وشکبوونی ئێراق!

شوبات 24, 2025
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

سیروان کەلاری

ئامۆژگارییەک بۆ عەون زیاب، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی ئێراق و بەرپرسانی تری باڵای ئەو وڵاتە کە بەناوی هەماهەنگی لە پیلانگێڕیەکەوە دەگلێن کە ئاکامەکەی بۆخۆیان گەلێک مەترسیدارترە.

پرۆژەکانی گاپ واتە بەنداوەکانی سەر ڕوباری فورات و دیجلە ساڵی ١٩٣٦ەوە دەستیان پێکردووە و سەرباری هەموو کودەتا و قەیران و سەراوژێربوونی سەرۆک و حکومەتە یەکلەدوای یەکەکانی تورکیاش ئەو پرۆژەیە هەر بەردەوامی هەبووە و تەنانەت ئێستاش لە سەر ئاوی ڕوباری دیجلە و فورات بەردەوامییان پێدەدرێت، لەئێستادا ۲۲ بەنداو تەنیا لەسەر ڕوباری فورات هەیە و دەوڵەتی تورک لەترسی زەمینلەرزە و ڕۆچوونی زەویوزارێکی زۆری خۆی نەبوایە بەنیاز بوو هەر وشکی بکا و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ئێراقی بەیەکجاری لێ بێبەش بکات.  ڕوباری دیجلەش کە ڕاستەوخۆ لە تورکیاوە دێتە ناوخاکی ئێراق بێبەشنەبووە لە گلدانەوەی ئاو و دەوڵەتی تورک بە دواهەمی بەنداوی زەبەلاح لە ناوچەکە و دواهەمینیان بەنداوی حەسەنکێف بوو کە ڕوباری دیجلەی لە ئێراق نزیکی وشکبوون کردووە و ئەگەر لەبەر مەترسی لێدان و بەرەوڕووبوونەوەی جوتار و خەڵکی باکووری کوردستان نەبوایە ، بەنیازبوون ئەوان ڕوباری دیجلەش بە یەکجاری چۆڕبڕ بکەن، هەر ئەوەش یەکێکە لە هۆکارە هەرە گەورەکان کە دەوڵەتی تورک هەوڵی لێدانی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردی دەدات لە باکووری کوردستان بۆئەوەی ئەجندا هەرێمیەکانی خۆی بەسەر وڵاتانی ئێراق و سوریاوە پەیڕەو بکات کە بریتیە لە زیندووکردنەوەی هەیمەنەی عوسمانیزمی نوێ.

ئەوەی جێی سەرنجە دەوڵەتی تورک و بەدیاریکراویش حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە لەڕێگای هەولێرەوە توانیویانە هەتا ئاستێکی باڵا و تەنانەت هەتا ئاستی سەرۆکوەزیرانی ئێراق دەسەڵات و هەژموونی خۆیان بەسەر سیاسەتی بەغداد بسەپێنن و سود لە پاشماوەی بیروباوەڕی شۆڤێنیانەی عەرەبی و دژەکوردی بەشێک لە سەرکردە عەرەبەکان وەربگرن لەدژی گەلی کورد، لەکاتیکدا خۆیان گەورەترین مەترسین لەسەر تەواوی ئێراق و بەبیابانکردنی ئەو وڵاتە.

عەون زیاب، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی دیارە شاگەشکە بووە لە خۆشیدا و ڕایدەگەیەنێت کەگوایە هەفتەی رابردوو کۆبوونەوەیەکی سەرەتایی لەگەڵ بریکاری وەزیری دەرەوەی تورکیا و بەرپرسی کاروباری ئاو ئەنجامداوە و زۆر دڵی خۆشە بەوەی کە دەوڵەتی تورک لە نزمترین ئاست سووکە بەڵێنێکیان پێدەدات، کە گوایە لەو ڕێیەوە بتوانن کە ئاوێکی زیاتر بۆ بەنداوەکانی ئێراق دابینبکەن و وزەی کارەبا دابین بکەن. لەکاتێکدا چەکی ئاو یەکێکە لە ستراتیژیترین چەکەکانی وڵاتی تورکیا و بۆ ئەوان ئەو چەکە ستراتیژیترین کەرەستەی فشارە بۆ داگیرکردنی تەواوی باکووری ئێراق و سووریا.

ئەم پیاوە کە تەنیا بۆ لەخشتەبردنی ڕای گشتی و میدیاکان ئاماژە بەوە دەکات کە تیمێکی تەکنیکی تورکیا سەردانی ئێراق دەکەن و گوایە بەنداوەکانی ئێراق بەرفراوان دەکەن، ئاگادار نیە لەوەی کە ئەو تیمە تەنیا کارەکانیان هەواڵگرییانەیە و دەیانەوێت بەوردی لێکۆڵینەوە لە پێداویستییەکانی ئەو وڵاتە بکەن، هەتا بتوانن بە کاریگەرترین شێواز زەبر لە سامانی ئاوی ئێراقی بدەن. بەکورتی ئەم سیاسەتمەدارە گەندەڵانەی بەغداش وادیارە لەپێناوی گیرفانی خۆیان و بەرژەوەندی تاکەکەسی وا خەریکە مەڕەکە بە گورگەکە دەسپێرن کە پارێزگاری لێبکات.

بەکورتی و وەک ئامۆژگارییەک بۆ ناوبراو و هەموو سیاسەتمەدارانی تری ئێراق لە سەرەوە هەتا لاخواروو، دەبێ ئەوانە بزانن کە دەستتێکەڵکردن لەگەڵ کەسانی وەک هاکان فیدان و ئەردۆگان ، هەروەها پشتیوانیکردنی ئەوان بۆ توانەوە و لەباربردنی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کورد، گەورەترین مەترسییە بۆ ناوڕاست و باشووری ئێراق و لەکاتێکدا دەوڵەتی تورک یەکدەست بۆونەوە و گەلی کوردیان سەرکوتکرد، ئیتر هیچ پێویستی بە هەماهەنگی لەگەڵ ئێراق نامێنێ و تەواوی ئێراق دەکات بە بیابان و ئیدی لیترێک ئاویان بەرامبەر بە لیترێک نەوت دەداتێ.

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

پانێڵی ئاشتی – لە سلێمانی

بابەتی دواتر

هاکان و درۆ

editor

بابەتی دواتر
هاکان و درۆ

هاکان و درۆ

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025
پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

حوزه‌یران 8, 2025

دوایین هەواڵ

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?